حکومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌رده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌یدا، کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیارێکى ده‌رکرد، یه‌کێک له‌وانه ئاشکراکردنى موڵک و ماڵى وه‌زیره‌کان بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2019 کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا دواى روونکردنه‌وه‌ى کاره‌کانى ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى نوێ، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌زیره‌کانى راسپارد به‌رنامه‌ى کاره‌کانى وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا دابڕێژن و پێشکه‌شى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌سند بکرێت و بخرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "سبه‌ینى شاندێکى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ده‌ربڕینى نیازپاکى سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌ى گونجاو بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوور".
ده‌قى شه‌ش بریاره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم:
یه‌که‌م: سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان و خاوه‌ن پۆسته باڵاکان ده‌بێت پابه‌ندبن به ده‌وامى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌کانیان له ده‌ستپێکى ده‌وامى رۆژانى یه‌کشه‌ممه‌وه تا کۆتایى ده‌وامى فه‌رمى له رۆژانى پێنجشه‌ممه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندبن به کاتى دیاریکراوى ده‌وامى فه‌رمى و هیچ که‌سێک بۆى نیه له‌کاتى ده‌وامى فه‌رمیدا شوێنى کارکردنى خۆى به‌جێبهێڵیت یان کارێکى دیکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رکه‌که‌ى جێبه‌جێ بکات.
سێیه‌م: فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت پابه‌ندبن به پاراستنى نهێنى کاروبارى فه‌رمانبه‌رییه‌تى و نابێت ئه‌و زانیارییانه‌ى که به نهێنى پۆلێن ده‌کرێن، له ده‌ره‌وه‌ى رێکاره یاساییه‌کان ئاشکرا بکرێن.
چواره‌م: هه‌موو وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت به‌پێى یاسا ورێنماییه‌کانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى کوردستان، سه‌رجه‌م ماڵ و موڵکى خۆیان ئاشکرا بکه‌ن.
پێنجه‌م: ده‌بێت رووتین له‌دامووده‌زگانى حکومه‌تدا نه‌مێنێت وسه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌کى خێرا و ورد، له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه جێبه‌جێ بکرێت. هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سکاڵا و پرسیارى هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌کى خێرا و گونجاو، ئه‌رکى داموده‌زگاکانى حکومه‌ته و ده‌بێت وه‌ڵامى روون و ئاشکرا بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان هه‌بێت و هۆکارى هه‌ردواکه‌وتنێک یا ره‌زامه‌ندى نه‌دانێک روون و ئاشکرا بێت وپێویسته رێز له هاوڵاتیان بگیرێت له دامووده‌زگاکانى حکومه‌تدا.
شه‌شه‌م: دیارده‌ى به‌رتیلدان و به‌رتیل وه‌رگرتن، له‌ناو داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا هه‌ستى پێده‌کرێت، بۆیه بنبێ کردنى ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته یه‌کێک له‌کاره له‌پێشینه‌کانى وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاکانى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌م بابه‌ته به هیچ شیوه‌یه‌ک چاوپۆشى لێ ناکرێت و سه‌رپێچیکاران به تووندى سزا ده‌درێن.