توركیا دوای پێنج ساڵ كونسوڵخانه له موسڵ ده‌كاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، رایگەیاند كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنسولخانه‌کەیان لە موسڵ ده‌ست بە چالاكی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ دێت له داخستنی كونسوڵی ئه‌و وڵاته دوای كه‌ونه ده‌ستی داعش.
فاتیح یڵدز له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له مووسڵ، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ژووری بازرگانی نەینەوای كرد.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له بینای پارێزگای نەینەوا له‌گه‌ڵ پارێزگار، مه‌نسور مەرعید كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا باسی له‌وه كرد كه له مووسڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی پارێزگای نەینەوادا له گفتوگۆدان له بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مووسڵ له رووی ئابوورییه‌وه پێویستی به گه‌شه‌پێدان و دووباره بنیاتنانه‌وه هه‌یه.
فاتیح یڵدز باسی له دووباره كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیای له مووسڵ كرد و گوتی: ''بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیا له مووسڵ له مانگی حوزه‌یرانه‌وه ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقمان وه‌رگرتووه. له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا باڵیۆزخانه‌کەمان لێره ده‌ست به چالاكی ده‌كاته‌وه''.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا هاوكات باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه كرد له ناوچه‌ی شنگال سه‌ر به پارێزگای نەینەوا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری پارێزگاكه‌دا له هاریكاریدان.