ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵاتی وه‌زیره‌كان له‌م هەفتەیه كۆتایی بێت

2019-07-15 19:00:13



هاوڵاتی

ئاڵوگۆڕی دەسەڵات له‌ نێوان پێنج وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كرا و وه‌زیره‌ نوێیه‌كان ده‌ستبه‌كاربوون. بڕیارە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵاتەکانیش تا کۆتایی ئه م هەفتەیه لە سەرجەم وەزارەتەکان كۆتایی بێت.

ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش بریتیبوون له‌ وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کاروباری پێشمەرگە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و کارەبا.

به‌گوێره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه‌، دانا عەبدولکەریم دەسەڵاتەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وه‌رگرت.

هه‌روه‌ها شۆڕش ئیسماعیل دەسەڵاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە کەریم شنگالی وه‌رگرت.

ئارامی حەمەی مینا دەسەڵاتەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وه‌رگرت لە د. یوسف گۆران.

هه‌روه‌ها ئالان حەمە سەعید دەسەڵاتەکانی وەزارەتی پەروەردەی لە پشتیوان سادق وه‌رگرت هاوكات کەمال محەمەد ساڵح دەسەڵاتەکانی وەزارەتی کارەبای وەرگرت.

پرۆسەکە بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی لێژنەیه‌كى تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکان، کە پێکهاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕیارە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵاتەکانیش تا کۆتایی ئه م هەفتەیه لە سەرجەم وەزارەتەکان كۆتایی بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار