مه‌لا كرێكار دادگایی ده‌كرێته‌وه‌

مه‌لا كرێكار له‌ هۆڵی دادگای ئۆسلۆ ٢٠١٥

5 ساڵ لەمەوپێش



داواکاری گشتی ئیتاڵیا داوای 12 ساڵ سزای زیندانى ده‌كات بۆ مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی ''ڕفاندن'' و ''تیرۆركردنی'' خه‌ڵكیی.

میدیای نه‌رویج بڵاویكرده‌وه‌ دووشه‌ممه‌ دانیشتنی فەرمی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا لەسەر پرسی مەلا کرێکار و چەند کەسێکی دیکە بەڕێوەچووە، تیایدا داواكاری گشتی داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ کردوون.

هه‌روه‌ها ماڵپەڕی دووربینی تایبەت بە مەلا کرێکار، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داواكاری گشتی تۆمه‌تی ئاڕاسته‌كردوون كه‌ گروپێکی “تیرۆرستییان” لە ئەوروپا دروستکردووە، هەروەها خەڵکیان ناردووە بۆ مەشقی سەربازی لە سوریا و پەیوەندییان هەیە بە ڕێکخستنەکانى قاعیدەوە.

لە بەرامبەردا مەلا کرێکار ڕایگەیاندووە تۆمه‌ته‌كان “گەلەکۆمەیەکى نێودەوڵەتین''.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات کە ڕێگە نەدراوە پارێزەرە نەرویجییەکەی مەلا کرێکار ئامادە بێت، یاخود لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە دادگادا بکات.

پێشتر دادگای ئیتاڵیا زیاتر لە 25 هەزار لاپەڕەی لەسەر دۆسیەكەی مەلا كرێكار ئامادە كردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار