ئاسایشى هه‌ولێر له‌سه‌ر روداوى ته‌قه‌کردنه‌که راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشى هه‌ولێر له باره‌ى رووداوى ته‌قه‌کردن له کارمه‌ندان و به‌رپرسانى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
نزیک کاتژمێرى دووى پاشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى ته‌موزى 2019 له رێستۆرانتى هوقاباز له شارى هه‌ولێر ده‌ستڕێژى گولـله له ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان کرا و تێیدا سێ که‌س کوژران که یه‌کێکیان جێگرى سه‌رکونسوڵگه‌رى تورکیایه له هه‌ولێر.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
ئه‌مڕۆ له رێستورانتێکى شارى هه‌ولێر رووداوێکى ته‌قه کردن روویدا که به‌داخه‌وه بووه هۆى گیان له ده‌ستدانى کارمه‌ندێکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا و هاووڵاتیه‌ک و برینداربوونى یه‌کێکى دیکه‌ش.
ئێمه له کاتێکدا ئه‌م رووداوه به تووندترین شێوه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و هاوخه‌مى خۆشمان له‌گه‌ڵ که‌سوکارى قوربانییه‌کان ده‌رده‌بڕین . له‌هه‌مانکاتدا هاووڵاتیانى هه‌ولێر و به تایبه‌تیش دیپلوماتکاران دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که رێگه ناده‌ین دۆخى ئارام وئاسایشى هه‌رێمى کوردستان تێک بدرێت . لێکۆلینه‌وه‌ش له رووداوه‌که ده‌ستى پێکردووه و تاوانبارانیش به سزاى خۆیان ده‌گه‌ن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر