تورکیا گەشتیارە کوردەکانی ئازادکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تورکیا گەشتیارە کوردەکانی ئازاد کرد کە دوێنێ لە تراپزۆن دەستگیرکران بەهۆی هەڵکردنی ئالای تورکیاوە.
دوێنێ نۆ گه‌شتیاری كورد كه له شاری ترابزۆنی توركیا به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر، ئەمڕۆ ئازاد كران، ئێستاش له رێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ له شاری ترابزۆنی توركیا، به‌هۆی هه‌ڵكردن و پۆشینی جلوبه‌رگ كه ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه بووه، ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كرده سه‌ر گرووپێكی گه‌شتیاری كورد.
ئەو گەشتیارانە لەگەڵ گرووپێکی گه‌شتیاریی سەردانی تورکیایان کردبوو، گروپەکە گه‌ڕاونه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها ئه‌و نۆ گه‌شتیاره مابوونه‌وه كه گیرابوون.
ئەمڕۆ حکومەتی هەریمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دوای کرد گەشتیارەکان ئازاد بکرێن. بەپیی راگەیەنراوەکە سه‌رۆكی حكوومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و گه‌شتیارانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه " ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان".