ئێران ڕێکدەکەوێت یا پەلەقاژێی مەرگ دەکات؟؟

5 ساڵ لەمەوپێش



 

زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د

بەدرێژایی مێژوو گەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە کارێکی تایبەتمەندو سەرنجڕاکێش بووە یاخود جێی تێڕامان بووە کە دەوڵەتێک بیەوێت پەلاماری ئەمریکا بدات یاخود گێچەڵی بەرامبەر بکات بەکردەوەکانی وەک ئەوەی ئێستا ئێران بەرامبەر بەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیکات .

لە دواین گێچەڵی ئێران ئەوە بوو هەینی ڕابردوو ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی لە ڕێڕەوی ئاوی هورمز کە ناسراوە بە گەرووی هورمز ، کاتێک گاردی کۆماری ئێرانی لە ڕێگای هەلیکۆپتەرەوە دابەزینە ناو کەشتیەکە و دەستیان بەسەر کەشتیەکەدا گرت و هەموو ئەم ئۆپراسیۆنەش لە ڕێگای گرتەی ڤیدیۆییەوە تۆمار کراو دواتر پیشانی جیهان درا .

ئەم کارەش کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی و مقۆمقۆیەکی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕۆژئاوای بەدوای خۆیدا هێنا لەپێش ئەمانەشدا لەدەمەکانی ڕابردوودا ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستە خوارەوەو ئەمەش وای کرد ترامپ بڕیاری جەنگ و پەلاماردانی ئێران بدات، بەڵام لەدوا ساتەکاندا پاشگەزبوەوە لەهەڵگیرسانی ئەو جەنگە خوێناویە سەرەڕای ئەو گێچەڵ و کردەوە ئیستیفزازیانەی ئێران و نەبوونی سیستمێکی بەرگری توندی ئێرانی بەرامبەر بەهەر هێرشێکی لەناکاو ، هەمووشمان دەزانین›› کە جەنگێکی دۆڕاو دەبێت بۆ ئێران ‹› بەڵام ئەمریکا زۆرترین کاردەکات کە ئەو جەنگە بەرپا نەکات و ئەمەش هەڵوێستی ژیرانەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دەردەخات لەگەڵ دۆخەکەدا.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم هەنگاوانەی ئێران پەلەقاژێیەکە بۆ دەربازبوون لەو سزا ئابووریانەی کە بەسەریدا سەپێندرا دوابەدوای ئەوەی ئەمریکا پاشگەزبۆوە لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و دواتریش ئەوروپا پاشگەزبوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند لەهەر هەوڵێک کە بۆ نزیککردنەوەی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا هاویشتویانە.

لەلایەکی ترەوە مەلاییەکانی ئێران دەیانەوێت ڕووناکی ئەو پەیوەندیەی ئەوروپاو ئەمریکا بقۆزنەوە سەرەڕای ئەوەی ( ئیستیفزازکردنی بەریتانیا ناتوانێت ئەو ئامانجە بپێکێت ) هەروەها بۆ ناردنی نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ کۆشکی سپی کە ئەو کردەوانە ئەمریکا بۆ فشار خستنەسەر ئێران بەبێ دەرئەنجام نابێت ، لەلایەکی ترەوە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران خۆی لەخۆیدا پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە بە ئاگاداری ئەوروپا ( ئەمریکا و ئێران) کردیان، کە تاران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کردەوانە ئەوروپیەکان لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە و فشار بخەنە سەر ترامپ تا واز لەئێران بهێنێت و بڕیارو سزا ئابووریەکان لاببات .

ئێستا دەبێت چی بکرێت؟؟ بەدڵنیاییەوە دەبێت ئیدارەی کۆشکی سپی هەموو هەنگاوێک بنێت بۆ نیشاندانی ئامادەیی بەحکومەتی بەریتانیا و داواکاریەکانیان ، دەبێت بەردەوام بێت لەناردنی هێزی زیاتر بۆ گەرووی هورمز وەک پیشاندانی نیازپاکی ئەمریکا بۆ ئەوروپا و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لەهەموو دۆخێکداو پاشانیش پاراستنی هەموو کەشتیە نەوتیەکان و پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی لەو گەروەداو هەروەها لەلایەکی ترەوە ئیدارەی ئەمریکی دەبێت فشارەکانی زیاتر بکات لەسەر تاران و هەموو ئەو ئاسانکاریانەی کە بۆی کرابوو کە وا لەئەوروپاییەکان دەکات یارمەتی ئێران بدەن بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکانی هەڵبوەشێنێتەوە،

لەوانەیە یاخود ئەگەری زۆرە ئێران ئەم گێچەڵ و کارە ئیستیفزازیانە وەک پێشەکیەک پیشانبدات بۆ دانیشتن و ڕێککەوتنێکی تری ئەتۆمی، بەڵام هەتا ئێستا ترامپ هەموو دانیشتن و گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئێران هەڵپەساردوە، هەرچەندە دەستخۆشی لەهەنگاوە دیبلۆماسیەکانی سیناتۆر (راند بۆل) کرد ، بەڵام سیستمەکە خواستێکی بەهێزی هەیە تاترامپ بە چاوەڕوانی ناچار بکات و بەوهیوایەی کە خواستێکی دیموکراتی و هەڵبژاردەیەکی پەسەندیان هەبێت کە پاڵپشتی لەڕێککەوتنی دووهەم بکەن بەبێ بوونی هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک، هەرچەندە لەوەیە ئێرانیەکان هەست بەو هەنگاوە بکەن کە ترامپ تێوەگلاوە لەو ململانێ بەهێزەی کە ئەو ئامانجە پتەوتر بکات، وا دەردەکەوێت تاران دەیەوێت لەو سندوقە ڕابکات کەتێیدان، بەڵام نابێت ترامپ ڕێگەیان پێبدات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار