دوو مناڵ له‌که‌لار یارى ئاگرین ده‌که‌نه به‌رمیله نه‌وته‌وه بزانه چیان لێهاتووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕووداوه‌کانى یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى راگه‌یاند که ''به‌هۆى یارى ئاگرینه‌وه دوو منداڵ برینداربوون و کاره‌با هاوڵاتیه‌ک ده‌گرێت و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى کراون".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌مه 11ى ئابى 2019 له‌ناحیه‌ى ڕزگارى سه‌ربه‌قه‌زاى که‌لار دوو منداڵ ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵ و حه‌وت ساڵان یارى ئاگرین (ته‌ره‌قه) ده‌خه‌نه نێو به‌رمیلى نه‌وته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا پێیاندا ده‌ته‌قیته‌وه‌و هه‌ردووکیان بریندارده‌کات.
ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو دواى گه‌یاندنیان به‌به‌شى فریاکه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌که‌لارو چاره‌سه‌رى پێویست به‌هۆى سه‌ختى برین و ڕێژه‌ى سوتانه‌که‌یانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى کراون.
هاوکات له‌ناحییه‌ى ڕزگارى سه‌ر به‌قه‌زاى که‌لار له‌هاوڵاتیه‌ک له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ته‌زوى کاره‌با لێ ده‌دات پاش گه‌یاندنى به‌به‌شى فریاکه‌وتنى شه‌هید هه‌ژارو چاره‌سه‌رى پێویست ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى کراوه.