شاسوار عه‌بدولواحید: له‌یه‌ک هه‌فته‌دا تونێلى ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده‌که‌ینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماده‌یى ده‌ربڕى له رێگه‌ى تیمى ئه‌ندازیاریى جوڵانه‌وه‌که‌وه له ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا چاکسازیى له تونێلى ده‌ربه‌ندیخاندا بکات و نۆژه‌نى بکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئابى 2019، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له نوسینێکدا به‌ناوى " ئه‌مه‌ى ده‌بینینن فلیمى ترسناک نییه، به‌ڵکو تونێلى ده‌ربه‌ندیخانه" له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:" تیمى ئه‌ندازیارى نه‌وه‌ى نوێ بریاریداوه که له ماوه‌ى ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا چاکسازى پێویست له‌و تونێله‌دا بکات و نۆژه‌نى بکاته‌وه (شه‌و و رۆژ بۆ ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه) تیمه‌که‌مان کارى تێدا ده‌که‌ن".
شاسوار عه‌بدلواحید هیوایخواستوه ڕێگرى له تیمى ئه‌ندازیارى جوڵانه‌وه‌که‌ى نه‌که‌ن وبهێڵن ئه‌و تونێله چاک بکه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سایتى ترافیک ئێف ئێم بڵاویکرده‌وه که قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاندووه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، ده‌ست ده‌کرێته‌وه به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌و چاڵانه‌ى له تونێله‌که‌دا دروست بوون چاک ده‌کرێنه‌وه.