پیر لوقمان به که‌فاله‌ت ئازاد کرا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
پیر لوقمان، سه‌رۆکى ناوه‌ندى زهردهشتیانى کوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرکرا و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به که‌فاله‌ت(سپارده) ئازادکرا.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى به هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پیر لوقمان له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیه‌ک له بنکه‌ى پۆلیسى راپه‌رین ده‌ستگیرکرا، ئه‌و که‌سه‌ى سکاڵاکه‌ى تۆمارکردووه زه‌رده‌شتییه و تۆمه‌تى ناوزڕاندنى له پۆستێکى فه‌یسبووکدا داوه‌ته‌پاڵ پیر لوقمان".
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشى" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پیر لوقمان چووه به‌رده‌م دادوه‌رو به که‌فاله‌ت(سپارده) ئازادکرا".
پیر لوقمان حاجى که‌ریم، سه‌رۆکى ناوه‌ندى زهردهشتیانى کوردستانه له سلێمانی.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار