عادل عەبدولمەهدى بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەى کۆگاکانى چەک بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لیکۆڵینەوە لە هۆکارەکانى تەقینەوەى کۆگاکانى چەک بکرێت، دواى ئەوەى ئێوارەى دووشەممە کۆگایەکى چەك لەبەغدا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 29ى دیکەش برینداربوون.

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى سەردانى شوێنى تەقینەوەکەى کردووەو و فەرمانیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە لەهۆکارەکانى رووداوەکە.

هەروەها بڕیاریداوە بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى کۆگاکان و گرتنەبەرى رێوشوێنى سەلامەتى لەو بارەیەوە و بەمەبەستى رێگریکردن لە دوبارەبوونەوەى ئەو رووداوانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار