هاوڵاتییه‌ک به‌ ته‌زووى کاره‌با گیانى له‌ده‌ستدا

2019-08-14 06:51:45



هاوڵاتى

پۆلیسى گه‌رمیان ئاشکراى ده‌کات، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌کى دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارى یه‌که‌م رۆژى جه‌ژن ته‌زوى کاره‌با لێیدا،  دوێنێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییه‌ى یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا کاره‌با گرتى و دواى چاره‌سه‌رى خێرا ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى کرا دوێنێ گیانى له‌ده‌ستدا.

هه‌ر به‌پێى  راگه‌یه‌نراوه‌که‌  هاوڵاتیه‌که‌ ناوى ( تارق محمد عبداڵله‌ ) یه‌و له‌دایکبوى 1992 دانیشتوى ناحیه‌ى ڕزگارى سه‌ربه‌قه‌زاى که‌لاره‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار