ڕووداوێکى هاتووچۆ ژماره‌یه‌ک قوربانى لێکه‌وته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ئه‌نجامى ڕووداوێکى هاتووچۆ که شه‌وى ڕابردوو له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا له سنوورى قه‌زاى زاخۆ ڕوویدا 10 هاوڵاتى برینداربوون و که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستدا.
موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنى هاتووچۆى پارێزگاى دهۆک، ڕایگه‌یاند:" کاتژمێر 10 ى شه‌وى ڕابردوو له‌نزیک گوندى مێرا له سنوورى قه‌زاى زاخۆ ڕووداوێکى هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ و کیاو ته‌کسییه‌کدا ڕوویدا".
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ى به‌وه کرد" له ئه‌نجامى ڕووداوه‌که‌دا 10 هاوڵاتى برینداربوون و هاوڵاتییه‌کیش گیانى له‌ده‌ستدا".
ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن دادەنرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار