سه‌رۆکى نوێی فراکسیۆنى یه‌کێتیى له په‌رله‌مانى کوردستان دیاری‌کرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بڕیارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى، په‌رله‌مانتار جه‌مال حه‌وێز، وه‌ک سه‌رۆکى نوێى فراکسیۆنى حیزبه‌که‌ى له په‌رله‌مانى کوردستان دیاری‌کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ئابى 2019 جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى یه‌کێتیى رایگه‌یاند:" مه‌کته‌بى سیاسى بڕیاریانداوه من سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌که بکه‌م".
هه‌روه‌ها وتیشى" بۆ راگرتنى کاره‌کان و رێکخستنى کاروبارى فراکسیۆن رازیبووم ئه‌و ئه‌رکه بگرمه ئه‌ستۆ بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى".
بێگه‌رد تاڵه‌بانى که پێشتر سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى بوو له په‌رله‌مان، وه‌ک وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ڵبژێردرا و رێواز فایه‌ق، بووه سه‌رۆکى په‌رله‌مان، فراکسیۆنى یه‌کێتى بێ سه‌رۆک مایه‌وه.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌په‌رله‌مان خاوه‌نى 21 کورسى په‌رله‌مانه.