مامۆستایه‌کى ئاینى داواى لێبوردن له ماریا هه‌ورامى ده‌کات
مامۆستا هه‌ڵۆ و ماریا هه‌ورامى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مامۆستاییهکى ئاینى دواى ئه‌وه‌ى ره‌خنه له ماریا هه‌ورامى گۆرانى بێژ ده‌گرێت، له تۆمارێکى ده‌نگیدا ده‌ڵێت:"دهربڕیینهکهى شه‌رعى نه‌بووه‌و هه‌ڵه‌ى کردوه‌و داواى لێبوردنى لێده‌کات".
هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید، مامۆستاى ئاینى لهتۆمارێکى ده‌نگیدا که له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه کاتێک قسه‌ى له‌سه‌ر ماریا هه‌ورامى کچه گۆرانى بێژ کردووه له‌سه‌ر وتنى گۆرانى له‌سه‌ر شه‌قام، له‌وه‌ڵامى نامه‌ى که‌سێکدا بووه
هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید: داوای لێبوردنم كردوەو هەڵەم كردوەو پەشیمانم و نەدەبو بەو شێوەیە بەرامبەر ئەو خاتونە هەورامییە قسە بكەم
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: تۆماره ده‌نگییه‌که وه‌ڵامێکى تایبه‌ت بووه‌و له‌ڕێى مینبه‌رى مزگه‌وته‌وه نه‌بووه‌و ده‌ربڕینه‌که‌م شه‌رعى نه‌بووه".
هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید داواى لێبوردن ده‌کات و دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که "هه‌ڵه"ى کردوه‌و په‌شیمانه.
هاوکات، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که خۆى هه‌ورامییه‌و ئه‌و خاتونه‌ش خزم و که‌سى خۆیه‌تى بۆیه به نیازه سه‌ردانى بکات و له‌گه‌ڵ خۆى و که‌سوکاره‌که‌شى قسه بکات.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه ئه‌وه‌ش روون ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش رازى نه‌بوون ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى،گۆرانیه‌کى له‌سه‌ر شه‌قامى سلێمانى بڵاوکرده‌وه‌و له‌لایه‌ن هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید، مامۆستاى ئاینى ره‌خنه‌ى توندى لێ‌گیرا.