تورکیا چالاکییەکانی لە ناوچەی ئارام دەستپێکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
دوای ئەوەی هەردوو حکومەتی ئەمریکا و تورکیا ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ئورفە,لە ئێستادا
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستیان بە چالاکی کردووە لەو ناوچانەی کە هەردوو لا ڕێککەوتوون لەسەری بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠١٩، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" کارەکان بەردەوامن بۆ پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ئورفە" .
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە " فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەستیان کردووە بە کار و چالاکی لەو ناوچانەی کە ناوچە ئارامەکەی تێیدا دروست دەکرێت"، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەك باس نەکراوە لەسەر چالاکییەکانی فڕۆکەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو نوێنەری شەشەمی ئەمریکا گەیشتە پارێزگای ئورفە بۆ کارکردن لەسەر دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆن.
هەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا و تورکیا لەسەر قەبارەی ناوچە ئارامەکە ڕێککنەکەوتون، بەڵام ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە ناوچەکە بهدرێژایى 100 کیلۆمهتر و قوڵایى پێنج کیلۆمهتر دهبێت، ئهو ناوچهیه دهکهوێته سنورى پارێزگاى ئۆرفاى تورکیا لهگهڵ باکورى رۆژههڵاتى سوریا. ئەمە لە کاتيکدایە پێشتر بهرپرسانى تورکیا جهختیان له قوڵایى 30 کیلۆمهتر کردبووهوه.