یه‌کشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شکردنى موچه ده‌ستپێده‌کاته‌وه
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وه‌ڵامى په‌یوه‌ندى هاوڵاتى نه‌دایه‌وه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌هۆى نه‌ناردنى پاره‌که‌ى به‌غدا پێدانى موچه راگیراوه، به‌رپرسێک له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد یه‌کشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده دابه‌شکردنى موچه ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم له کۆى 19 وه‌زاره‌ت ته‌نها مووچه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى دابه‌شکردووه که وه‌زاره‌ته‌کانى( پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، دارایى و ئابورى، ته‌ندروستى، کاروبارى شه‌هیدان، موچه‌ى که‌مئه‌ندامان).
به‌رپرسێک له‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که پێى باش نه‌بوو ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌وڵێکى زۆر دراوه به‌غدا سبه‌ى پێنجشه‌ممه 22ى ئاب وه‌ڵامى حکومه‌تى هه‌رێم بداته‌وه تا رۆژى شه‌ممه 24ى ئاب پاره‌ى 453 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا بگاته هه‌رێم.
هه‌روه‌ها وتیشى" که ئه‌و 453 ملیار دیناره گه‌شته هه‌رێم رۆژى یه‌کشه‌ممه 25ى ئاب موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و تا کۆتایى هه‌فته هه‌مووى دابه‌ش ده‌کرێت".
حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى مانگى پێنج دابه‌شده‌کرێت که 14 وه‌زاره‌ت و چه‌ندین ده‌سته موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌ت راگه‌یاند که موچه به هیچ شێوه‌یه‌ک دواناکه‌وێت و 30 رۆژ جارێک دابه‌شکردنى موچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابووریه‌وه کرد تا لێدوانێک له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌کانى نه‌دایه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشکى "بزوتنه‌وه‌ى گۆران" پۆستى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى وه‌رگرتووه.