ئێران چەکێکی نوێی لەیزه‌ریی دروستده‌كات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی ئیسلامیی ئێران، باسی لە دروستکردن و بە کاردبردنی تۆپێکی نوێ کە لە لەیزەر کەڵکوەردەگرێت، کرد.

ئاژانسی "تەسنیم"، نزیک لە سوپای پاسداران، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە حکوومەتی ئێران دەستی بە چه‌كێكی نوێی لەیزەری گەیشتووە و هۆکاری دروستکردنی ئەمە چەکە قورسەی بۆ پارێزگاری لە هەندێک ناوەندی هەستیاری ئێران گەڕاندەوە.

شارۆخ شەهرام، جێگری وەزیری بەرگریی ئێران، سەبارەت بە دروستکردنی ئەو چەک قورسە ڕایگەیاند "سوود وەرگرتن لە تۆپخانەکان بە دوو ئامانج بووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورهاوێژی و جموجووڵ".

بە وتەی ئەو بەرپرسە، یەکێک لەو شوێنانەی کە ئێمە لە لەیزر کەڵکوەردەگرین، بۆ ئامادەکردنی تۆپخانە و ڕەوانەکردنی تۆپ و شوێنهەڵگرە کە تاکوو ئەم ئامێرە بتوانێت ئامانجەکەی بەوردی بپێکێت". 

هەروەها وتی "لەو ئامێرە لەیزرییانە لە شوێنە هەستیارەکاندا کەڵکوەردەگرین و ئەم کەرەستەیە کە لە بواری لەیزریدا بەکار دێت، لەبەردەستی هێزە چەکدارەکانماندایە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار