خه‌نده‌قێکی هه‌سه‌ده به‌هۆى ناوچه‌ى ئارامه‌وه رووخێنرا
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند یه‌که‌م خه‌نده‌قى هه‌سه‌ده ڕووخێنرا دواى ٢٤ کاتژمیر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌که‌ى هه‌ردوو وه‌زیرانى به‌رگرى ئه‌مریکا و تورکیا.
ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، "دواى ٢٤ کاتژمێر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى نێوان وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا و وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا بۆ باسکردن له ئاسایشى باکورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا، هه‌سه‌ده خه‌نده‌قه‌کانى ڕووخاند."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌م کاره‌ش پابه‌ندبوونى هه‌سه‌ده ده‌رده‌خات بۆ چه‌سپاندنى میکانیزمه ئه‌منییه‌که".
له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له چوارشه‌ممه‌ى رابردوو مارک ئێسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا و خلوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌ست بکه‌ن به ئه‌نجامدانى یه‌که‌م قۆناغى ناوچه‌ى ئارام.
هاوکات هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پێکهاتن که نوێنه‌رانى سه‌ربازیى هه‌ردوو وڵات به‌مزوانه له ئه‌نقه‌ره کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنى قۆناغه‌کانى تر‌ى ناوچه‌ى ئارام.
هاوکات تا ئێستا دیار نییه ڕووبه‌ڕى ناوچه ئارامه‌که چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام تورکیا جه‌خت له ٣٢کم قوڵایى ده‌کاته‌وه له‌کاتێکدا به‌پێى راپۆرتێکى "ناشناڵ ئینترێست" ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ناوچه‌که سێ پشتێنه بێت و یه‌که‌م پێنج کیلۆمه‌تر به‌هاوبه‌شى له‌نێوان سه‌ربازانى تورکیا و ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ببرێ.
له ٧ى ئابى ٢٠١٩ تورکیا و ئه‌مریکا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ناوچه ئارامه‌که که نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانى تورکیا بڕه‌وێنته‌وه و باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێته "ڕاڕه‌وێکى ئاشتی" به‌ڵام نیازى سه‌ره‌کى تورکیا ده‌رکردنى یه‌په‌گه‌یه له ناوچه‌که که به "هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى نیشتمانی" ده‌زانێت.
هه‌سه‌ده، که زۆرینه‌ى کورده‌و له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، مانگانه دوو بۆ سى جار هاوکارى سه‌ربازى ئه‌مریکاى پێده‌گات و ته‌نها له‌نێوان مانگى نیسان بۆ ئابى ئه‌مساڵ نزیکه‌ى ٢٣٠٠ بارهه‌ڵگر له چه‌ک، جبه‌خانه، ته‌نکه‌رى سووته‌مه‌نی، هه‌مه‌ر، تانکى زرێپۆش به‌ده‌ست هه‌سه‌ده گه‌شتووه.