کاپتنى تیپى باله‌ى کچانى ده‌ربه‌ندیخان: له‌سه‌ر ئاستى عێراق پله‌ى چواره‌ممان به‌ده‌ستهێناوه

خه‌یاڵ حه‌مه کاپتنى تیپى باله‌ى کچانى ده‌ربه‌ندیخان

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

کاپتنى تیپى بالهى کچانى دهربهندیخان دهڵێت دهیانهوێت نهک تهنیا له ههڵبژاردهى عێراق، بهڵکو بهشدارى یارییه جیهانیهکان بکهن  و ئاستى بهرزتر بهدهستبهێنن.

خهیاڵ حهمه، تهمهن 24 ساڵ کاپتنى تیپى بالهى کچانى دهربهندیخان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات دهربهندیخان تائێستا لهمێژوودا سهرکهوتنى واى بهخۆیهوه نهبینیوه کهکچێک بهشدارى ههڵبژاردهیهکى عێراقى بکات وهک کاپتن.

رۆژى 6ى ئابى 2019 لهسهر ئاستى عێراق خولى عێراق بۆ بالهى کچان ئهنجامدراوه، یانهى بالهى کچانى دهربهندیخان پلهى چوارهمیان بهدهستهێناوه.

خهیاڵ حهمه، کاپتنى تیپى بالهى وهرزشى دهربهندیخانه و ماوهى پێنج ساڵه ئهم یاریه دهکات و له قۆناغى 12ى ئامادهیى دهخوێنێت.

هاوڵاتى: یهکهمجار چۆن دهستت کرد بهیارى بالە؟

خهیاڵ حهمه: زۆر حهزم له یارى بالە بوو ههر لهمنداڵیهوه، بهردهوام لهقوتابخانهش یارى بالەم دهکرد تادهرفهتم بۆ ڕهخساو پهرهم به حهزهکهم داو توانیم قۆناغ بهقۆناغ لهگهڵى بڕۆم و سهرهتا زۆر ئاسایى دهڕۆیشتم، بهڵام ههوڵى زۆرمدا بۆیه ڕۆژ بهڕۆژ ئاستم گۆڕاو سهرکهوتوو بوم و زیاتر تواناکانم لهو یاریه دهبینیهوه.

هاوڵاتى: لهچهند ڕۆژى رابردوودا بانگکران بۆ بانگهێشتى ههڵبژاردهى عێراق، ئهم بانگهێشتکردنه چ ئهنجامێکى ههبوو؟

خهیاڵ حهمه: بانگهێشتى ههموو یانه کوردیهکان کرابوو کهبهشدارى خولى نایابى عێراق بکهن و ئێمهش وهک یانهکهى خۆمان بهشداریمان کردو پلهى چوارهمى عێراقمان بهدهستهێنا.

وهک شارى دهربهندیخانیش ههموومان شانازییان کردووه بۆ مێژووى دهربهندیخان کچێک یهکهم جاره ئهو نازناوه به دهستبێنێت، وهک کاپتن بهشدار بێت، کچانیش بێگومان لهههموو یارییهکان ئامادهدهبن ئهوان گوێ بهئهوه نادهن کچ  یان کوڕ یارى دهکات  هانى یانهکهمان و شارهکهمان دهدهن، شانازییهکى گهوره بوو بۆ دهربهندیخان مێژوویهک بوو تۆمار نهکرابوو من کردم.

هاوڵاتى: هیچ ڕێگرییهک هاتۆته بهردهمت لهکارهکهت؟

خهیاڵ حهمه: ڕێگرى بێگومان دهبێت، بهڵام شایهنى باس نین و من ههموویانم تێپهڕاندووه و تواینومه بهسهریاندا زاڵ بم و بهردهوام بم.

هاوڵاتى: کێ هاندهرته لهکارهکانت و هاوکاریت دهکات بۆ بهردهوامبون؟

خهیاڵ حهمه: هاوکارى سهرهکیم مامۆستاو ڕاهێنهرم (مامۆستا على) و خێزانهکهم هاوکارم بون و سهرکهوتنهکانم بهدهستکهوتێکى گهوره دهزانن، هاوڕێکانیشم  لهههمان کات هاوکارێکى زۆر باشم بوون.

هاوڵاتى: وهک کچه وهزرشهوانێک خۆت بهسهرکهوتوو دهزانیت؟

خهیاڵ حهمه:  تاڕادهیهک خۆم بهسهرکهوتوو دهزانم بهڵام ئهمه ماناى ئهوه نیه تهواو بوهستم دهبێ پارێزگارى لهو نازناوه بکهم، ههوڵ بۆ باشتر بدهم.

هاوڵاتى: پێشبینى چى بۆ داهاتووى خۆت دهکهیت لهوهرزشدا؟

خهیاڵ حهمه: پێشبینى ئایندهیهکى گهش بۆ خۆم دهکهم و بڕواى تهواوم بهخۆم ههیه که ڕۆژ بهڕۆژ چاوم له شوێنى بهرزتر و ئاستى باشتر بێ بۆ ئهمهش ماندووبونى دهوێ و من تهواو ئامادهم ، دهمهوێت نهک تهنیا لهعێراق، بهڵکو لهدهوره جیهانیهکاندا ڕۆڵم ههبێت و بگهم بهو ئاستهش.

هاوڵاتى: ئارهزوو دهکهیت پهره به ئهم وهرزشه بدهیت و لهگهڵ تهواوکردنى قۆناغى ئامادەیى و چوونه زانکۆ؟

خهیاڵ حهمه: بهردهوام دهبم له یاری بالە و هیوام وایه تا دواقۆناغ بڕۆم، بهڵام بۆ خوێندنهکهم حهز دهکهم بهشى یاسا یا زمانى ئینگلیزى بخوێنم که ئهوهش خهونى منن و زۆر حهزیشم له کتێب خوێندنهوهیه.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار