کۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌ستنى کۆنگره یه‌کلایده‌که‌ینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سکرتێرى گشتیى یه‌کێتیى ده‌ڵێت کاتى کۆنگره‌ى حیزبه‌که‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌کلایى ده‌بێته‌وه.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى له‌باره‌ى به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌مى حیزبه‌که‌ى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: "له کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیى و له هه‌فته‌ى داهاتوو کاتى به‌ستنى کۆنگره یه‌کلاده‌که‌ینه‌وه".
کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستاندا هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه.
مه‌کته‌بى رێکخستنى یه‌کێتى پێشنیازى کرد رۆژى 21-11ى ئه‌مساڵ که به رۆژى شه‌هیدانى یه‌کێتى ناسراوه، یه‌کێتى چواره‌مین کۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت، "ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ خوێنى شه‌هیدان".
کۆتایى مانگى رابردوو مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی بڕیاریدا تا کۆتایى ئه‌مساڵ کۆنگره‌ى چواره‌مى ئه‌و حیزبه ببه‌سترێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار