جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: چاوه‌رێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمین بۆ ده‌ستبه‌کاربونمان
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، کاندیدى یه‌کێتى بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت بۆ ده‌ستبه‌کاربونیان چاوه‌ڕێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، کاندیدى یه‌کێتى بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بۆ ده‌ستبه‌کاربوونمان وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمین".
به‌پێى یاسا سه‌رۆکى هه‌رێم دوو جێگرى ده‌بێت یه‌کێکیان له‌پشکى یه‌کێتیه‌وه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کاندیده بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌وه‌ى دیکه له‌پشکى گۆڕانه به فه‌رمى مسته‌فاى سه‌ید قادرى بۆ ئه‌و پۆسته کاندیده و چاوه‌روان ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌رسوم بۆ ده‌ستبه‌کاربونیان ده‌ربچێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار