«با شەقامەکان بەگوڵ سوور بکەین نەک خوێن»

گوڵە سوورەکەی حامیە؛ یەکەم شەهیدی قەڵەم دوای راپەڕین

2019-09-06 11:36:53



هاوڵاتى

بهکر عهلی، شاعیر و رەخنە گر، له 19/6/1968 لهگهڕهکى کانێسکانى شارى سلێمانى له دایکبووه، تا پۆلى دووهمى ناوهندى دهخوێنێت و بههۆى دهستکورتى و نهدارییهوه دهستبهردارى خوێندن دهبێت. بهڵام بهردهوام سهرقاڵى خوێندنهوه دهبێت و تهنانهت له ناخۆشترین و نالهبارترین ساتهکانى ژیانیدا دهستبهردارى خویندنەوە نابێت.

 لهساڵى 1986 باوکى بۆ ماوهى ساڵێک و سێ مانگ له زیندانهکانى سلێمانى و موسڵ زیندانى دهبێت. بۆ ماوهى چهند رۆژێکیش (حهلیمه خان)ی دایکى له (ئهمنه سوورهکه)ى سلێمانى دهستبهسهر دهکرێت و (کوێستان)ی خوشکه تاقانه‌‌یشى بهههمان شێوه بۆ ماوهى چهند مانگێک لهزیندانى موسڵ دهستبهسهر دهبێت. تهنانهت براژنهکهیشى بۆ ماوهیهک دهگیرێت بۆ ئهوهى هاوسهرهکهى واته براى (بهکر) ئیعتراف بکات.

دوو براى به ناوهکانى (ئاکۆ و عومهر) لەساڵى (1989) لهلایهن رژێمى بهعسهوه لهسهر کوردایهتى و ئهندامێتیان لهڕیزهکانى یهکێتیدا گوللهباران دهکرێن. له پاش تیرۆرکردنیشى برایهکى، که پێشمهرگهى دێرین و خانهنشینى یهکێتى دهبێت، له شارى (بانه)ى رۆژههڵاتى کوردستان له کاتى ئیشکردندا لهسهر باڵهخانهیهکى بهرزهوه، بهبیستنى ههواڵهکه دهکهوێته خوارهوهو دواتر تووشی نهخۆشى دهروونى دهبێت و ههر بههۆى ئهم نهخۆشییهوه ساڵى 2006 کۆچى دوایی دهکات. دایکیشى به ناسۆرو حهسرهتى کوڕهکهیهوه پاش دوو ساڵ لهشههیدبوونى سوێی دهبێتهوهو کۆچى دوایی دهکات.

بهکر عهلى بۆ خۆیشى لهساڵى 1987 لهلایهن ڕژێمى بهعس دهستگیردهکرێت، بهتۆمهتى یارمهتیدان و هێنانى پێشمهرگه بۆ ناو شارو پاش چوار مانگ له ئازارو ئهشکهنجهیهکى زۆر ئازاد دهکرێت. له ساڵى 1989 جارێکى تر لهلایهن ئهمنى سلێمانییهوه دهستگیر دهکرێت و پاش ئهشکهنجهیهکى زۆر، خۆڕاگرانه بهرگرى دهکات و ئیعتراف لهسهر هیچ شتێک ناکات و ئازاد دهبێت. ههروهک له دهفتهرى یاداشتهکانییهوه دهردهکهوێت، که چهندین کارو چالاکى گرنگ و ترسناکى بۆ یهکێتى ئهنجامداوه.

له پاش مهراسیمى 1ى ئایار و دوورکهوتنهوهی له یهکێتی و پاشان زیندانیکردن و ئهشکهنجهدانی لهزیندانهکانی یهکێتی دا، ڕوو دهکاته ههڵهبجه، که ئهوکاته به هۆى شهڕى براکوژییهوه لهژێر دهسهڵاتى پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو. ئهمهش کاریگهرترین ههنگاوى دوورکهوتنهوهى (بهکر) دهبێت له یهکێتى و ڕێکخستنهکانى، که زیاتر له 10 ساڵ، زۆر به گهرمى و پهرۆشهوه کارى تێدا دهکرد. له ههڵهبجه کۆمهڵێک کهسى رۆژنامهنووس و نووسهرو هونهرمهند دهناسێت و له گهڵیاندا کارێکى شانۆیی پێشکهش دهکات، بهناوى (قریشکهکان).

لهپاش نزیکه 2 مانگ مانهوهى له ههڵهبجه، دهگهڕێتهوه شارى سلێمانى و بهردهوام دهبێت لهسهر نوێنهرایهتیکردن و خزمهتکردنى دانیشتوانى ههژارنشینى حامیه (پارکی ئازادی ئێستا). بەو هۆیەشە بە گوڵە سوورەکەی حامیە ناوی دەرکردبوو.

رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووهمین ساڵیادى راپهڕینهکهى بههارى 1991، یهکێتى نووسهرانى کورد کۆڕێکى شیعر خوێندنهوه بۆ کۆمهڵێک شاعیر ساز دهکات. لهوێدا ههمووان شیعرى نهتهوهیی و نیشتمانى دهخوێننهوه، بهڵام (ئهبوبهکر عهلى) وهک ههمیشه جیاواز له ههمووان، شیعرێکى سۆزدارى دهخوێنێتهوه. گهرچى دهبێته مایهى خۆشحاڵى میوانهکان، بهڵام ههندێک له ئامادهبووان ناڕهزایی له بهرامبهر ئهو کارهى دهردهبڕن. لهبارهى ئهو رۆژهوهو له دهفتهرى یاداشتهکانى ئهو شهوهدا، له بهشێکدا ئاوا دهنووسێت.

«من ههمیشه له سهنگهردام، چاوهڕێش نیم هیچ کام له پارتهکان سێبهر بگهیهننه ئهو ههڵقرچانه بێدهنگ و نهێنییهى ناوهوهم، یان به واتایهکى تر من لهو میهرهجانهدا ویستم ئهوه بسهلمێنم، که ههرگیز خۆم به کهڵهبابى بهر مایکرۆفۆن نهزانیوهو ناشزانم. من ههندێ ئهرکى نیشتمانى ههن، نایاندهم به قهڵهمهکهم و سواڵى چهپڵهش ناکهم و بهنیازیش نیم خۆم تهرشیح بکهم، بۆ دهزگایهکى باڵا، تا شیعرو نهڕه نهڕ پاسپۆرتی ئهو خهونهم بن. بۆ نانهڕێنم؟!»

لهدواى سهرههڵدانى کێشهى خانووه بێ تاپۆکانى حامیهوه، به شێوهیهک له شێوهکان پهیوهندى لهگهڵ (ى.ن.ک) جۆرێک له گرژى و ئاڵۆزى و دوورکهوتنهوهى تێدهکهوێت. ئیدى پاش گهڕانهوهى له ههڵهبجه بهماوهیهکى کهم له 17/8/1994 لهلایهن ئاسایشى سلێمانییهوه له نیوهڕۆیهکداو لهماڵه قوڕینهکهى خۆیاندا لهحامیه، دهستگیردهکرێت و ماوهى شهش ڕۆژ له ئاسایشى سلێمانى بهند دهکرێت. وهکو خۆى دواتر بۆ هاوڕێ و کهسه نزیکهکانى گێڕاوهتهوه، کهسێک له دهرهوهى ئاسایشهوه دێت و به شێوهیهکى «وهحشهتناک» ئهشکهنجهى دهدات.

لەساڵی ١٩٩٤ دەبێت بە نوێنەری خەڵکی حامیە بۆ ناڕەزایەتی و وەستانەوە دژی بڕیاری ڕوخاندنی خانوەکانی ئەو ناوچەیە و کردنی بەپاڕک، جێگای ئاماژەیە گشت خەڵکی حامیە هەژار و نەدار بوون، بەکر عەلی-ش وەک مرۆڤدۆست و کەسێک کە بڕوای بە هزری چەپخوازیی هەبووە بەرگری لەم خەڵکە کردووە.

لەیەکی ئایاری جەژنی کرێکاراندا، لە یاریگای سلێمانی بەناوی خەڵکی حامیە وتارێک پێشکەش دەکات ڕووی دەمی دەکاتە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و دەڵێت: ‹›ئێوە کە بیر لە گۆڕینی ئەو ژیانە (قوڕینە)مان ناکەنەوە بە ژیانێکی وەک هی خۆتان (گوڵین) بۆ هێندەشمان پێ ڕەوا نابینن؟›› (فەرەیدون عارف: ٢٠١٥: ل٢٢) بەم شێوەیە وتارێکی پڕ لە حەماسەت پێشکەش دەکات، هەر ئەمەش وادەکات دەسەڵاتدارانی شارەکە هەراسان بکات و لەمە بەدواوە دەکەونە دوای و دەستگیری دەکەن، دواتر ئازاد دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە لەلایەن ڕژێمی بەعسیش لەساڵی ١٩٨٧ دەستگیر دەکرێت، بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆناو شار دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازادی دەکەن. لەساڵی ١٩٨٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیردەکرێت و دوای ماوەک ئازاد دەکرێت.

دوای قوڵبوونەوەی کێشەی خانووە بێتاپۆکانی حامیە ‹›لە ١٧/٨/١٩٩٤ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەنیوڕۆیەکدا و لەماڵە قوڕینەکەی خۆیدا لەحامیە، دەستگیر دەکرێت و ماوەی شەش ڕۆژ لە ئاسایشی سلێمانی بەند دەکرێت. وەک خۆی دواتر بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی گێڕاوەتەوە، کەسێک لە دەرەوەی ئاسایشەوە دێت و بەشێوەیەکی وەحشەتناک ئەشکەنجەی دەدەت.›› (فەرەیدون عارف؛ ٢٠١٥؛ ل٢٦)

وا بڕیار بوو لە ١/٩ دا خانوەکان بەسەر خەڵکی حامیە بڕوخێنن، لەو ڕۆژەدا خەڵکەکە بڕیاریدا خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن لە بەردەم قایمقامی شارەکە، بەکر علی یەکێک بوو لە سەرەکیترین نوێنەرەکانی خەڵکی ناڕازی، دوای گرد بوونەوە، پاسەوانەکان بەزەبری هێز کەوتنە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، دوای دەستنیشانکردنی بەکر علی چەکدارەکان لە پشتەوە گوللەیەکی لێدەدەن، دواتر چەکدارێک دەگاتە سەر سەری گوللـەیەک دەنێ بەناو دەمیەوەو شەهید دەبێت.

بەکر عەلی ١٤ ڕۆژ بەر لەشەهیدکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا بوو. دوای ٦ ڕۆژ لە ئازارو ئەشکەنجەدان ئازاد دەکرێت، ٨ ڕۆژ بەسەر ئازادکردنی تێناپەڕێ زۆر بەنامەردانە شەهیدی دەکەن. شەهیدکردنیشی پیلان بۆداڕێژراو بووە و پێشتریش هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەو لەیەکێک لە یاداشتەکانیدا دەنووسێت ‹›بەلای منەوە کەوتنی مرۆڤێک، بەقەد بەربوونەوەی ئەستێرەیەک سەرنجڕاکیشە، تەنانەت هەرئەم هەستەش بوو وای لێکردم بەوپەڕی پەستی و بێ ئارامییەوە بڵێم: با شەقامەکان بەگوڵ سوور کەین، نەک بە خوێن.››

دایە

دایە..دایە

ئازارە بێ جەمسەرەکەی شیعرو،

دەسرازەو لای لایە

 

لەگەڕانی ئەو جانتایەی خۆمی تیابووم

دام بەشانا..

درەختێ بووم هەڵیان کەندم

لەنێو دنیای ڕەگەکانا

ڕۆژگارەکان

لە چاوی قەسیرەوە ڕەنگ ئەڕێژن

تابووتە کانیش پێم ئەڵێن:

دایکت دەمرێ و لەدەستی تۆیا دەینێژن

شەقامەکان

لە هەردوو قاچم ئاڵاون

گەر بێ و بچم

وا تێک دەشکێم پەراسووم دەچێت بەچاوما

گەر بێ و نەچم

ئەبمە تەختە و لەقەراغی شۆستەکانا

بزمار دەژی لەهەناوما

دایە..دایە

وا دەبینم خۆزگە کانم

لەگەڵ میلی کاتژمێردا

یەکتر ئەخۆن..

ئەم شیعرانە

وڵاتە گچکەکەی من و

گونکی ژێر تیرۆگەکەی تۆن.

 

ئای له عهزابم..

چۆن تهره نابم

شهقامێک نییه، ڕاوی نهنابم

ڕۆژێکم نییه،

بهدیار سووتانی عومری دایکمهوه

ههتیو و گریاو، ههڵنهکورمابم

***

هاوار له عومرم. !

بۆ ئینسان نهبم..

بۆ حیکایهت بم؟

بۆ حهقم نییه بهحورمهتهوه

له تێپهڕینی عومرم شایهت بم؟

تــــکـــــا

له وڵاتێکا خۆشم دهوێی

گردۆڵکهو چیاکانیشی

که ئێستاکه

له سهرێکی تاشراو ئهچن

بێ نزارن،

هی ئێمهنین

هی پایتهخت و

ژنهکانی سهرکۆمارن..

دهسا گهورهم،

هۆ ئهو کچهی

سێبهرهکهشم ئهیهوێی،

گهر خۆشتدهوێم

مههێڵه قهت

خۆشم بوێی!.

ئەمەوێ بێی..

هۆ ئەو ڕقەی سی و شەش مانگە

خۆشم دەوێی

دڵنیابە فرمێسکێکی

لە گلێنەی هەموو شعرێکما

ئەبینرێی..

بەڵام ئەفسووس

تۆش هەر وەکو

کچانی تری شارەکەم..

با نیت شنەی

چەم نیت زنەی

شەستە بارانیت پرووشەی

تەنیا درۆ و،

عەتر بۆیە و،

بووکە شووشەی.

من ئهڕۆم و

تکایه پێیبڵێن ئیتر

به دیدارم ناگاتهوه..

من ئهڕۆم و

که ڕۆیشتیشم، وهک چهم ئهڕۆم

چهمیش ئاوڕ ناداتهوه.

بێزارم.. بێزارم.. لێره

له دار.. له بهرد

بێزار له شارهکهی، له خۆی

له ئاوێنهو تهوقهو شانهو

قژی نیگرۆی

له دهست و پهنجه‌‌ی دهستهمۆی!..

خۆشم ویستی و، وام ئهزانی

لهو ڕۆژهوه.. خۆشم ویستووی

پهپوولهیهکی خهمباری و

لهسهر برژانگم ههڵنیشتووی

خۆشم ویستی و، وام ئهزانی

ڕوونی وهک فرمێسکهکانم

وامزانی زرێباریش بم

تۆ قووڵترێکی له گیانم..

بهڵام ئهفسووس

سا هۆ (خهزاڵ)ی ئێرانم،

هۆ دهستنوێژی قهت نهشکاوی شیعرهکانم

بۆ وه ناشێی خۆشم بوێی،

فهرمووته دێم.. مهیه، چونکه

ئهم سنووره ڕێگهنادا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار