سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی ئەمینداری یەکگرتوو دەکات

2019-09-09 15:31:41



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی ئەمینداری یەکگرتوو دەکات

هاوڵاتی

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی کرد لە هەولێر بە بەمەبەستی داواکردنی "پشتگیریی" لایەنە سیاسیەكان بۆ پەرلەمان، ئەوەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەردانی ئەو دامەزراوەیەدا دێت بۆلای حزبەکان.

بەپێی راگەیەنراوێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی بۆ یکگرتوو ڕونكردۆتەوە کە مەبەستی داواکارنی "پشتگیریی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان" و لەوچوارچیوەیەشدا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەن.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردوە کە "پێویستە پەرلەمان ڕۆڵی گرنگ ببینێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەمەش پێویستمان بە پشتگیر ڕاستەقینەی لایەنە سیاسیەكانە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە  کە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندوە "گرنكە بەلایانەوە بیروڕای لایەنە سیاسیەكان لەسەر دانانی دەستورێك بۆ هەرێمی كوردستان وەربگرن، چونكە ناكرێت لەوە زیاتر هەرێمی كوردستان بێ دەستوور بمێنێتەوە".

هەروەها دەڵێت "تەئكیدیان لەسەر گرنگیپێدان بە پرۆژەی چاكسازی كە هاتۆتە پەلەمانی كوردستان كردەوە".

 

هەر لەو راگەیەنراوەدا هاتووە کە سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیكردەوە لەوەی كە "پێویستە دەسەڵاتی یاسادانان لەسەروی هەموو دەسەڵاتەكانەوە بێت و ڕۆڵی كاریگەری خۆی ببینێت لە چاودێریكردنی سەرجەم دامودەزگاو بەرپرسان لە هەرێم".

راگەیەنراوەکە دەڵێت کە سەلاحەدین محەمەد پشتگیری یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پرۆژەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.

 

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەپێویستی زانیوە كە "دەستوری هەرێمی كوردستان زامنی مافی سەرجەم پێكهاتەو ئاینەكان بكات لە هەرێمی كوردستان و ببێتە سەرەتایەكی باش بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و سەروەربونی یاسا لە هەرێم".

موەی هەفتەیەکە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان زنجیرەیەک سەردانی دەستپێکردوە بۆلای لایەنە سیاسیەکان و تا ئێستا لەگەل کۆبۆتەوە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار