ده‌نگێکى زۆرى کورد ده‌فه‌وتێت ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌که‌ین

غه‌فور ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک بۆ هاوڵاتى:

غه‌فور ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک

5 ساڵ لەمەوپێش



 سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرپهرشتیارى مهڵبهندى کهرکوکى یهکێتى دهڵێت دۆخى کهرکوک بهدڵى سهرکردایهتى سیاسى کورد نییهو لهههوڵى چارهسهرکردنیدان لهڕێگهى گفتوگۆوه لهگهڵ تورکمان و عهرهبهکان.

غهفور ساڵح، سهرپهرشتیارى مهڵبهندى دووى یهکێتى لهکهرکوک لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهوه دهدات هێنانى عهرهبى هاورده بۆ کهرکوک و دهوروبهرى بهردهوامهو دهشڵێت:» خهریکى گفتوگۆین لهگهڵ تورکمان و عهرهب بۆ دانانى تهیب جهبار، وهک پارێزگارى کهرکوک».

ههروهها ئهوهش دهخاتهڕوو که بۆ ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان، کورد ئهگهر بهیهک لیست بهشدارى نهکات دهنگێکى زۆرى دهفهوتێت، بهڵام ئهگهر بهیهک لیست بێت لهکۆى 14 کورسى ئهنجومهن، کورد ههشت کورسى بهدڵنیایى دهباتهوه.

هاوڵاتى: دۆخى کهرکوک دواى رووداوهکانى 16ى ئۆکتۆبهر و تائێستا چۆنه کهکورد پارێزگارى لهدهستداوه؟

غهفور ساڵح: دۆخى کهرکوک بهدڵى ئێمه نییه وهک سهرکردایهتى سیاسى کورد، چونکه دۆخێک هاتۆته پێشهوه ئهوهى لهکهرکوک حوکم دهکات بهتهماى ئهوه نییه لهشارهکهدا بمێنێتهوه، بهڵکو دهیهوێت کهرکوک بگوشێت و چهوریهکهى ببات بۆ خۆى، مهبهستم لهوهیه کهحهشدى شهعبى و ئهوانهى دهسهڵاتدارن نههاتوون بۆ ئهوهى خزمهت بکهن، دهیانهوێت چى لهکهرکوکدا ههیه بیبهن بۆ خۆیان، بهنیازى بنیادنانهوهى کهرکوک نین، ئهمه واى کردووه کهخهڵکێکى زۆرى کورد نیگهران بێت له دۆخهکه؟

ئهم دۆخهى ئێستاى کهرکوک تهنها بۆ ئهوانه باشه کهخهریکى کۆکردنهوهى پارهن و هیچ دڵیان بهشارهکه ناسوتێت

هاوڵاتى: ئهى تورکمان و عهرهبهکان ههمان ههڵوێستى کوردیان ههیه لهسهرئیدارهدانى ئێستاى کهرکوک؟

غهفور ساڵح: ئهوهى ئێمه دهیزانین تورکمانهکانیش زۆر ناڕازین لهدۆخهکهو بهشێک لهعهرهبهکانى حهویجهش لهم رۆژانهدا کهسایهتیهکیان بهناوى (وهسفى عاسى) لهگرته ڤیدیۆیهکدا باسى ئهوهدهکات کاتێک کورد دهسهڵاتدار بووه دۆخى ئهوان وهک عهرهبى سوننه زۆر باشتره بووه لهوهى ئێستا راکان سهعید جبورى پارێزگارى کهرکوکه، واتا ئهوانیش ناڕاستهوخۆ ناڕازین، ئهم دۆخهى ئێستاى کهرکوک تهنها بۆ ئهوانه باشه کهخهریکى کۆکردنهوهى پارهن و هیچ دڵیان بهشارهکه ناسوتێت.

هاوڵاتى: راکان سهعید پارێزگارى کهرکوک بهوهکالهت دهوترێت بهرانبهر بهکورد زۆر خراپه چ ههوڵێکتان داوه لهڕووى سیاسییهوه رێگرى لێبکرێت؟

غهفور ساڵح: ئێمه ههوڵێکى زۆرمان داوه، چهند جارێک ئهندام پهرلهمانهکانمان و کهسایهتیهکان بهتایبهت لهناوچهى داقوق سهردانى سهرۆک کۆمارى عێراقیان کردووه لهگهڵ وهزیرى کشتوکاڵ قسه کراوه بۆ ئهوهى دۆخهکه بهو شێوهیه نهمێنێت، زیاتر لهشهش مانگه خهڵکى کهرکوک به تورکمان و کوردهوە له کۆبونهوهدان دوور لهچاوى کامێرا، خهریکه دێته بهرههم ئهو کۆبونهوانه بهئاڕاستهى چارهسهرکردنى کێشهکان که بهچاودێرى نهتهوهیهکگرتووهکانهو ههنگاوى باشى بڕیوه بهشێوهیهک کهبگهینه چارهسهرێکى کۆنکرێتى بۆ ئهوهى خهڵکى کهرکوک لهئارامیدا بژین و کێشهکان چارهسهر بکهین.

کهگفتوگۆ لهگهڵ سهرۆک کۆماردا کراوه، داواى کردووه کێشهکان لهڕوى یاساییهوه چارهسهر بکرێت و وتهکانى سهرۆک کۆماریش ئهوهیه که بهم زووانه شتى باش بۆ دۆخى کهرکوک دێته بهرههم.

گهڕانهوهى پێشمهرگه باشترین چارهسهره بۆ سهقامگیرى لهناوچه کوردستانییهکانى دهرهوهى ئیدارى ههرێم

هاوڵاتى: خهڵک لهناوچه کێشهلهسهرهکان دهکوژرێت و دهڕفێندرێت؟ چۆن ئهم بۆشایى ئهمنییه چارهسهر دهکرێت؟

غهفور ساڵح: گهڕانهوهى پێشمهرگه باشترین چارهسهره بۆ سهقامگیرى لهناوچه کوردستانییهکانى دهرهوهى ئیدارى ههرێم، بهشێک لهخهڵکى ناوچهکان بهریهککهوتنیان لهگهڵ داعش ههیه، ئهمه واى کردووه رووداوى دڵتهزێن دروست بکات و خهڵک بکوژرێت، داقوق و خانهقین ئێستا لایهکى چۆڵه، ئهگهر پێشمهرگه بگهڕێتهوه سهر سهنگهرهکان ئارامى تهواو دروستدهبێت، هیچ هێزێک ناتوانێت شوێنى پێشمهرگه بگرێتهوهو ئهمنیهت دابین بکات لهناوچهکهدا.

هاوڵاتى: واتا گفتوگۆیهکى جدى ههیه بۆ پڕکردنهوهى ئهمنیهتى ناوچهکه؟

غهفور ساڵح: باس لهوه دهکرێت لیوایهک دروستبکرێت که لهسهدا 42%ى کورد بێت و ئهوى دیکهى تورکمان و عهرهب بێت، بهڵام ئهم شوێنه پان و بهرینه ناتوانرێت بهلیوایهک کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئێمه ئهزمونمان ههیه لهسنورهکاندا کهزیاتر له 20 لیوا هاتبوو لهدبزهوه تا دووزخورماتوو بۆ ئەوەی چارهسهرى دۆخى ئهمنى ئهو ناوچانه بکات کهسهنگهرو خهندهق لێدراوهو شوێنمان بۆ پێشمهرگه دابینکردووه، ئهوه ئارامى دهگهڕێتهوه نهک بهتهنها لیوایهک.

ههرچهنده سهرهتاى لیواکه وهکو ئهزمون دهبێت، چونکه پۆلیسى فیدراڵى هیچ رۆڵێک نابینن لهناوچهکهدا رهبایهیان داناوهو تهنها خۆیان دهپارێزن و بهشهوانیش دهرناچن، مهگهر بدرێت لهخۆیان و پارێزگارى لهخۆیان بکهن، داعش لهملاولاوە دێت و چهکدارى داعش دهبینرێت لهم رۆژانهدا هێرشیان کردهسهر ناوچهى  (ئیمام) لهلاى داقوقهوهیه، ئێستا داعشهکان به ئوتومبێل دێن و دهڕۆن و هاتوچۆ دهکهن.

هاوڵاتى: بۆچى یهک وتارى نابینین لهنێوان پارتى و یهکێتى لهسهر کهرکوک و ناوچه کێشهلهسهرهکان؟

غهفور ساڵح: پارتى لهکهرکوک و داقوق و خانهقین نهماوهو سێ بارهگایان لهکهرکوک مهکتهبى سیاسى و لق و شوێنێکى دیکهیان حهشدى شهعبى و پۆلیسى فیدراڵى تێدایه، دهبێت بێنهوه و خۆیان چارهسهرى بیناکانیان بکهن، که پارتى لهوێ بوونى نییه، ئهمه واى کردووه دوو وتارو دوو ههڵوێستى ههبێت، بهڵام ئهمهش چارهسهر دهکرێت و گرنگه ههموو لایهنه سیاسییهکان بهتایبهت یهکێتى و پارتى یهکههڵوێست بن و لهسهر ئهرزى واقع بهرپرسیارێتى دهکهوێته ئهستۆیان.

هاوڵاتى: پهرلهمانتارێکى یهکێتى لهکهرکوک سکاڵاى لهسهر راکان سهعید پارێزگارى کهرکوک بهوهکالهت تۆمار کردووه، بهچى گهشتووه؟

غهفور ساڵح: چهندین کهیسى گهشتۆته دادگاو چهندین کهیسی دیکهى بهڕێوهن بۆ دادگاو ههمووى لهسهر گهندهڵى و بهههدهردانى پارهیه لهکهرکوکدا،  ههمووى بهبهڵگهو دیکۆمێنتهوه تهسلیمى دادگا کراوهو لهچاودێرى داراییهوهش هاتووه بۆ دادگا، ئهنجامهکهى ئهوهبووه  دووجار چۆته بهردهم دادوهرو بهکهفالهت ئازاد کراوهو چهندین ههوڵیداوه لهبهغدا چۆته لاى بهرزترین کهس لهبهغدا تاچارهسهرى دۆسیهکانى لهدادگا بکات، بهڵام بۆى نهکراوه.

تکا لهتاک بهتاکى کورستانیانى کهرکوک و دهوروبهرى دهکهم کهئهو ههڵبژاردنه چارهنوسسازهو پێویسته ههمووان لهپێناوى سهرکهوتنى گهلى کورددا بهشدارى بکهین

هاوڵاتى: بڕیاره مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان بهرێوهبچێت بهکهرکوکیشهوه؟ تاچهند گرنگه کورد به یهک لیست بهشدارى بکات؟

غهفور ساڵح: ئێمه وهکو کورد ئهگهر بێت و بهیهک لیست بهشدارى ههڵبژاردنهکان بکهین، سهرکهوتوو دهبین و لهکۆى 14 کورسى دهتوانین ههشت کوردسى بهدهستبهێنین، چونکه لهفره لیستى دهنگێکى زۆرى کورد فهوتاوه، لهههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى عێراق که یهک لیست نهبووین دهنگى بزوتنهوهى گۆڕان و کۆمهڵ و یهکگرتوو کهنزیکهى 50 ههزار دهنگ بووه فهوتاوه، بێجگه لهحزبه بچوکهکانى دیکه. بۆیه ئهگهر یهک لیست بین بۆ کورد باشهو سهرکهوتنى گهوره تۆماردهکهین که بهقازانجى ههموو لایهک دهبێت.

تکا لهتاک بهتاکى کورستانیانى کهرکوک و دهوروبهرى دهکهم کهئهو ههڵبژاردنه چارهنوسسازهو پێویسته ههمووان لهپێناوى سهرکهوتنى گهلى کورددا بهشدارى بکهین، تکاشم لهحزبه سیاسییهکان ههیه که بهیهک لیست بهشدارى بکهین و با واز لهئیمتیازاتى حزبى بهێنین لهپێناو کهرکوکدا.

هاوڵاتى: دهوترێت دیمۆگرافیاى کهرکوک بهتهواوى گۆڕاوهو رۆژانه عهرهبى هاورده دێته کهرکوکهوهو نیشتهجێ دهکرێت، ئێوه چیتان کردووه بۆ ئهوهى بوهستێندرێت؟

غهفور ساڵح: ئێمه ئاگادارى ئهوهین که رۆژانه عهرهبى هاورده دههێندرێته کهرکوک و دهوروبهریهوهو ئهوهمان به لایهنهکان وتووه، ئهوهى ئێستا دهکرێت لهسهردهمى سهدام حوسێنیشدا نهکراوه که بهو شێوهیه عهرهبى هاورده دێننه کهرکوکهوه، وتومانه ئهمه شتێکى خراپهو سبهى کێشه بۆ کهرکوک دروستدهکات.

ههوڵهکان و گفتوگۆکان بۆ دانانى پارێزگارى کورد بۆ کهرکوک بهردهوامهو لهئێستادا گفتوگۆ لهگهڵ عهرهب و تورکمانهکان دهکرێت

هاوڵاتى: دهتوانین بڵێین پێش ههڵبژاردنهکان تهیب جهبار کاندیدى لیستى برایهتى دهکرێته پارێزگارى کهرکوک یان زیاتر دوادهکهوێت؟

غهفور ساڵح: ههوڵهکان و گفتوگۆکان بۆ دانانى پارێزگارى کورد بۆ کهرکوک بهردهوامهو لهئێستادا گفتوگۆ لهگهڵ عهرهب و تورکمانهکان دهکرێت، لهبهغدا گفتوگۆ لهنێوان لیستى برایهتى و تورکمانهکان و عهرهبهکان بهردهوامهو گهشبینییهک ههیه بگهینه ئهنجام.

هاوڵاتى: باس لهوهدهکرێت که تورکمانهکان داواى پۆستى پارێزگارى کهرکوک دهکهن، راسته؟

غهفور ساڵح: گفتوگۆکان لهگهڵ تورکمانهکان بهردهوامهو سازش دهکهن لهو پرسهو بهپۆستى سهرۆکى ئهنجومهنى پارێزگاو جێگرى پارێزگار یان شتى دیکه دهگهینه رێکهوتن.

هاوڵاتى: بهرێزتان سهرپهرشتیارى مهڵبهندى دووى یهکێتین لهکهرکوک؟

غهفور ساڵح: ئاسۆ مامهند، ئهندامى مهکتهبى سیاسییهو بهرپرسى مهڵبهندى دووى رێکخستنى یهکێتییه، کاک ئاسۆ پێى راگهیاندووین که بهنده سهرپهرشتیارى مهڵبهندى کهرکوک دهکهم.

هاوڵاتى: ههندێ بۆچون ههبووه کهباسى لابردنى ئاسۆ مامهندى کردووه لهبهرپرسیارێتى مهڵبهند؟

غهفور ساڵح: ئهوه تهنها پڕوپاگهنده بووه، چونکه مهڵبهندى کهرکوک رازی نین کاک ئاسۆ لهوێ نهمێنێت، چونکه رۆڵى ههبووه لهبهرگرتن بهکێشهکان لهڕووى سیاسییهوه کۆمهڵێک تهحهدیاتى زۆرى ئهنجامداوه کهتهنها بهو دهکرێت و به کهسى دیکه ناکرێت، کهرکوک پێویستى به کاک ئاسۆ ههیه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار