هونەرمەند حەمید بانەیی: بـه‌نــدبێژێک‌و مایسـترۆیـه‌کى سـه‌مـفـۆنى خراونەتە تاى ته‌رازوویەکەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

حهمید عهبدوڵڵا، سهرهتا بهکارى شانۆیى هاتۆته ناو بوارى هونهرییهوه، گۆرانى حهزى منداڵى بوه، لهخوێندنى ئامادهیى پهرهى پێداو، لهئێستادا کارى پێشکهشکارى دهکات لهیهکێک لهتهلهفزیۆنهکان و شعر دهخوێنێتهوه، نازناوى بانهیى له باپیره گهورهیهوه وهریگرتووه بۆ ئهوهى ناوهکهى خۆى کهناوێکى عهرهبیه، ڕوخسارێکى کوردى پێببهخشێت، خاوهنى سیانزه گۆرانیه.

لهچاوپێکهتنهکهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهدا که بهرههمى تازهى ههبێت، دهبێت لهو ئاستهى پێشترى بهرزتر بێت، ڕێزى خهڵک و خۆشهویستى خهڵکى زۆر لهپاره و داهات پێ گرنگتر بوو کهشانازى پێوهدهکات

هاوڵاتى: سهرهتاى گۆرانى وتنت لهکوێ بوو؟ هونهرمهند پێویسته شارهزایى لهچیدا ههبێت؟

حهمید بانهیى: لهخوێندنى ئامادهییهوه دهستمپێکرد، که لهوکاتهدا فیستیڤاڵى ساڵانه دهکرا و موزیکزانه گهورهکانى سلێمانى تێیدا بهشدار دهبون، لهو کاتهوه واملێهات لهمهسهلهى موزیک تێگهیشتم و بوه ئهزمونێک بۆمن، ئهو سهردهمه میلۆدیکایهکم کڕى و دواى ئهوهش ئامێرێکى گیتارم کڕى و بهو شێوهیه تائێستاش بهردهوامم و لهڕووه موزیکهکهوه خۆم پێشخست کهئهوه زۆر گرنگه بۆ هونهرمهند.

هاوڵاتى: بۆچى هونهرمهنده کۆنهکان بهرههمیان کهم و نابینرێن؟

حهمید بانهیى: ههندێک جار زروفو وهزعهکه و تهمهنهکهش وات لێدهکات تاقهتت نامێنێت و ناتوانى، سهیریش دهکهیت ئهوهى پێى دهوترێت هونهر و ئهدهب و ڕۆشنبیرى لهلایهن دهسهڵاتێکهوه لێت زهوت کراوه، ئهمانه ههمووى هۆکارن کهئهو تاقهت و توانایهى جارانت نهمێنێت بۆ کارکردن.

هاوڵاتى: هونهرمهنده کۆنهکان لهگهڵ ئهوهى کهم بون و ههر یهکهى چهند بهرههمێکیشیان ههبوه، کهچى تائێستاش بهرههمهکانیان ماونهتهوه و کۆن نابن؟که بهراورد به بهرههمه تازهکان بهماوهیهکى کهم نامێنن؟

حهمید بانهیى: بهداخهوه ئێستا واى لێهاتووه ههموو کهس دهتوانێت بهبهرنامهیهک دهنگى خۆى خۆشبکات، ههرچهنده ههر ناتوانێت و ئهو ههسته ناگهیهنێت، بهڵام ئهو دهنگه ڕوبهڕوى جهماوهر دهردهکهوێت، یان بهبێ مۆسیقا، یان گۆرانیبێژه کۆنهکان که زۆربهیان  ههر لهگهڵ تیپێکدا ڕاستهوخۆ گۆرانیهکهیان وتووه، کهچى سهیردهکهیت روحیهتیهکى زۆر جوان دهدات بهدهستهوه کهنمونهى زۆره و تائێستا ماوهتهوه، له ههموو وڵاتانیشدا ئهوه ههیه عهرهبى بێت، فارسى یان تورکى ههمویان کۆنهکان جیاوازیان ههیه لهگهڵ تازهکان، بهڵام کێشهکه ئهوهیه ئێستا جوانکارى دهکرێت بۆ ههموو شتێک کاره کۆنهکان، بۆیه ههمووى راستگۆ دهرچون، ماونهتهوه و به زارى خهڵکهوهن .

 هاوڵاتى: زۆربهى گۆرانیهکانت شعرى کلاسیکین،  ئایا ستایلیش کلاسیکیه؟ئهمه حهزى خۆته یان ههستدهکهیت ئهوه لهگهڵ دهنگتدا دهگونجێت؟

حهمید بانهیى: ستایلى گۆرانیهکانم جیاوازن، دهچێته چهند خانهیهکهوه، چونکه ڕاسته شعرى نالى و وهفایى، بهڵام ئاوازهکه ئاوازێکى مۆدێرنه، تایبهته و یان شعرى هێمنم  بهکارهێناوه، لێوارى شهو شیعرى حورم بهکارهێناوه، بهڵام لهڕوى ستایلهوه زۆر جیاوازن، که پێویسته لهگهڵ دهنگیشتدا بگونجێت، بهڵام من زۆر شتى جیاواز جیاوازم تاقى کردۆتهوه، نهک یهک ستایل بم.

هاوڵاتى: هونهرمهند ههیه که بهرههمى زۆره و مانگى دوو سێ کار بهرههمدههێنێت؟ ئایا بۆ هاوکاریهکان جیاوازن؟

حهمید بانهیى: ئهوه دوو لایهنهیه یان خۆى ههیهتى و تیایدا سهرفى دهکات، یاخود سهردهکات بهههزار کوندا بۆ هاوکارى و لهو ههزاره دووانیان ههر دهیگرێت، ئهوهش به ههموو کهس ناکرێت، لهلایهن بهڕێوبهرایهتى ڕۆشنبیرى سلێمانیهوه بڕێک پاره تهرخانکرا ساڵانى پێشوو، منیش پێشکهشم کرد، بهڵام بڕێکى زۆر کهمم پێدرا کهبهشى هیچى نهدهکرد، لهکاتێکدا زۆر لهوه زیاتر درابوو به کهسانى تر کە هاوکارى ههیه بۆ کۆمهڵێک ههم له تازهکان و کۆنهکانیش، که وابزانم ئهو هاوکاریهى که دهدرێت به ئهوان، بدرێت به ئێمه بهشمان دهکات و کێشهشمان نابێت، هونهرمهند دهزانم له ساڵێکدا 200 ههزار دۆلارى وهرگرتووه، من لهوانهیه پێویستم به 10 ههزار بێت بۆ کۆمه‌‌ڵێک کارى جوان، که نادرێت و دهستمناکهوێت.

 هاوڵاتى: ئهو بهرههمانهت که بڵاوتکردونهوه کێ هاوکارى و پشتگیرى دهکردیت؟

حهمید بانهیى: کۆتا بهرههمم 2009 سیدیهک بوو بڵاو بۆوه، بهس بۆ ئهو سیدیهم لهوهزارهتهوه هاوکارى کرام، که بههاوکارى هاوڕێیهکى ئهزیزم بوو و کاریان بۆ کردم و بهو هاوکاریه سیدیهکهم پێ تهواو کرد، بهڵام لهو کاتهشدا کهمن ئهو پارهیهم وهرگرت خهڵک ههبوو زۆر لهمنى زیاتر وهرگرت و هیچیشى پێ نهکرد.

 هاوڵاتى: کێشهى ئێمه چییه وهک بواى هونهرى بۆ ناتوانین پێشبکهوین؟

حهمید بانهیى: کێشه لهو کهسانهوهیه که بهرپرسیاریهتهکهیان پێدراوه، که بهداخهوه ئاستهکان لێک ناکاتهوه، که بهندبێژێک و ماسیترۆیهکى سهمفۆنى لاى ئهوان لهیهک تاى تهرازودایه، پێویسته ئهو کهسانه کهسانێک بن که ئاستهکان لهیهکتر جیابکهنهوه، تێناگهن و بهرپرسیاریهتیهکهشیان دراوهته دهست، کهپێویسته ههڵسهنگاندن ههبێت بهپێى پلهکان هاوکارى هونهرمهندان بکرێت.

 هاوڵاتى: لهئێستادا پێت وایه هونهرمهند زۆره؟یان بهرههمى هونهرى زۆره؟

حهمید بانهیى: بهرههمى هونهرى زۆره، بهڵام هونهرمهند زۆر نیه، هونهرمهندمان ههیه و کارى هونهرى زۆر جوانیشمان ههیه، بهتایبهت له باکورى کوردستان، سۆز و چێژ و جیاوازى ههیه، شت لهناخهوه دهوترێت، گۆرانى و موزیک بهشێکى زۆر گرنگه له ژیانیان، ههر بۆیه زۆر هونهرمهندى گهوره و دیارى تێدایهو لێرهش هونهرمهندى زۆر جوان ههیه، کێشهکه لهوهدایه کهکێ گهورهکان دهباته دواوهو بچوکهکان دێنێته پێشهوه.

 هاوڵاتى: پێتوانیه زۆر ستایلى جیاواز هاتۆته ناو هونهرى گۆرانی وتنهوه کهئهمهش دورو نزیک زیانه بۆ گوێگر؟ بهتایبهت نهوهى نوێ؟

حهمید بانهیى: ستایلى تازهیان هیچ نههێناوه، بهڵکو ههمویان کۆپى کراون و ئینگلیزى و فارسى و ئهرمهنى و نازانم ئهمانه خهڵک به گێل دهزانن، چونکه هیچ ستایلى خۆیان نیه، ئهگهر هونهرمهند کارهکهشى گهوره نهبێت، بهڵام روحیهتیهکى تایبهتى خۆى ههیه، من زۆر ڕێزى ئهوانهم لایه، تێشیاندایه هونهرمهندێکى باشه و دهنگێکى زۆر غهریبى پێوهیه، بهڵام خۆى ڕێز لهوه ناگرێت، ههموشى ئهنجامى بێ توانایی خۆیانه و خۆیان ماندوو ناکهن، تهنیا دهیهوێت دهرکهوێت تهواو.

 هاوڵاتى: حهمید بانهیى مهرجى چییه بۆ ههڵبژاردنى شیعرى گۆرانیهکانى؟

حهمید بانهیى: ههموو تێکستێکى شیعرى ناکرێت بهگۆرانى، زۆربهى شیعره کلاسیکیهکان ڕونیهکى تێدایهو دهکرێت بکرێت بهگۆرانى و ههموو شیعرێک رتمێکى ناوهکى خۆى ههیه، پێویسته ئهو رتمه ناوهکیهى ناو شیعرهکه بدۆزیتهوه، بهو پێیه ئهو مۆزیکهى بۆ دهگونجێنیت و ئاوازهکهى بۆ دادهنێیت، ئاوازم داناوه سێ جار ههڵموهشاندۆتهوه، کارهکانى خۆم زۆر پێوهى ماندوو بوم، بۆیه کهس نایهت بڵێت ئهوه کۆپى کراوه یان ڕهخنهم لێبگرێت.

 هاوڵاتى: ئایا شیعر خوێندنهوه و کارى پێشکهشکارى حهزن، یان وهک پیشه ههڵتبژاردون؟

حهمید بانهیى: کارى بێژهرى یهکێکه لهئارهزووهکانم و وک دیکۆمێنتارى زۆر کاریشم کردووه، تهنیا ئهم بهرنامهیهى کهئێستا ههمه قهلهندهرخانه، نهک به کوردى، بهفارسى و عهرهبى و ئینگلیزیش کارى بێژهریم کردووه، بهڵام کارى بێژهرى ههواڵ یهکێکه لهوانهى کهههر حهزم لێى نیه، چونکه پێم وایه ههموو حزمهته هونهریهکهم دهسڕێتهوه.

 هاوڵاتى: خۆشهویستیت بۆ کارى هونهرى وهک ئهو کاته ماوه کهسهرهتاى کارکردنت بوو؟

حهمید بانهیى: خۆشهویستیم ههر وهک خۆیهتى و حهزیش دهکهم بهردهوام بم، بهداخهوه کهماوهیهک بههۆى زهمانهوه دوردهکهویتهوه پشتت سارد دهبێتهوه، ئهو گهرم و گوڕیهت نامێنێت.

 هاوڵاتى: ڕاى بهڕێزت سهبارهت بهکۆنسێرت چیه؟پێت وایه کهئێستا تۆ کۆنسێرت بکهیت خهڵکێکى زۆر دێنه کۆنسێرتهکهتهوه؟

حهمید بانهیى: شتێکى باشه کۆنسێرت، چونکه تواناى هونهرى هونهرمهندهکه دهردهکهوێت و ههمیشه روحى زیاتر تێدایه، بهڕاستهوخۆ کهسهکان بهرامبهرت، وهک خۆم که بمهوێت کۆنسێرت بکهم لهوانهیه  کهسى باشیش بێت، بهڵام ئێستا نازانم، چونکه کهماوهیهک دوردهکهویتهوه زۆرباش پێشبینى شتهکان ناکهیت، کهکۆنسێرت بکهم، لهوانهیه موجازهفهیهک بێت بۆ من.

هاوڵاتى: کارى لایڤ موزیک چۆنه بهلاتهوه؟

حهمید بانهیى: شتێکى ئاساییه، زۆر شت لاى ئێمه ئاوا ئاڵۆز بوه، گۆرانى بێژێکه و لهشوێنێکدا گۆرانى دهڵێت، بۆچى ناکرێت هونهرمهند هونهرهکهى بکات به پیشه، بۆچى ڕێگرى ههبێت وهک ئێستا ههندێکیان بۆته بژێوى بۆیان و وهک لهمێژووى هونهرمهنده گهورهکانى جیهانیش لهیانهى شهوانهدا دهستیانپێکردووه و هاتونهته دهرهوه، بهس وهک خۆم ناتوانم بیکهم و بهشداربم و حهزم پێى نیه.

هاوڵاتى: بۆ بهرههمى تازهت نیه؟

حهمید بانهیى: شتى زۆرم لهمێشکدایه و حازریشم کردووهو ههوڵم بۆداوه، بهڵام هاوکارى نیه، خۆشم زۆر ڕوى داواکردنى شتم نیه و ناشکرێت ئهوهى ههمه لههونهرهکهتدا داینێیت و که هیچیشت لێوهى دهستنهکهوێت،  خۆ نابێت زهرهریشى تێدابکهم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار