کێ شوێنى جۆن بۆڵتن ده‌گرێته‌وه؟
دۆناڵد تره‌مپ: جۆن بوڵتن هه‌ڵه‌ى زۆرى ده‌کرد
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا دوێنى جۆن بۆڵتن، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکاى له کاره‌که‌ى دوورخسته‌وه، له‌ئێستادا کۆشکى سپى تاووتوێى پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته‌که‌ى ده‌کات به لیستێکى ده ناوی.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"جۆن بوڵتن هه‌ڵه‌ى زۆرى ده‌کرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه بوڵتن لێکتێنه‌گه‌شتنى هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى کۆشکى سپى".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٩ سى ئێن ئێن بڵاویکرده‌وه کۆشکى سپى تاووتوێى جێگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌که‌ى بۆڵتن ده‌کات که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیستێکى ده ناویان ئاماده‌کردووه به‌ڵام پێده‌چێت تره‌مپ به‌ده‌ر له‌و ده که‌سه که‌سێکى دیکه هه‌ڵبژێرێت بۆ پۆستى ڕاوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو جێگره‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ پۆسته‌که‌ى بۆڵتن به‌ڵام له‌ئێستادا به‌وه‌کاله‌ت چارلس که‌په‌رمان، که جێگرى جۆن بۆڵتن بوو پۆسته‌که‌ى بۆڵتن به‌ڕێوه ده‌بات تاجێگره‌وه‌یه‌ک ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
ئه‌و ده که‌سایه‌تیه‌ى که سى ئێن ئێن بڵاویکردونه‌ته‌وه بۆ پۆستى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا ئه‌مانه‌ن:
1. برایان هووک، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ ئێران و راوێژکارى باڵاى مایک پۆ‌مپێیۆ
2. ڕیکى وادیڵ، جه‌نه‌ڕاڵى سوپاى یه‌ده‌گى ئه‌مریکا که ماوه‌ى ساڵێک جێگرى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بوو له ئیداره‌ى تره‌مپدا
3. ستیڤ به‌یگن، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کۆریاى باکور.
4. ڕۆب بلێر، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى میک مه‌لڤانی، به‌رپرسى باڵاى کاره‌کانى تره‌مپ به‌وه‌کاله‌ت.
5. ڕیچارد گرینێڵ، باڵیۆزى ئه‌مریکا له ئه‌ڵمانیا.
6. پیک هۆکیسترا، باڵیۆزى ئه‌مریکا له هۆڵه‌ندا
7. کیس کێلۆگ، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا
8. ده‌گلاس مه‌گرێگۆر، عه‌قیدى خانه‌نشینى سوپاى ئه‌مریکا
9. جاک کین، جه‌نه‌ڕاڵى چوار ئه‌ستێره‌ى خانه‌نشینى سوپاى ئه‌مریکا
10. فرێد فلیتز، به‌رپرسى کاره‌کانى بۆڵتن له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانی