گۆڕان‌و کۆمه‌ڵ دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ده‌ستده‌ده ن

5 ساڵ لەمەوپێش



ماردین نورهدین

گۆڕان و کۆمهڵى ئیسلامى دوو ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێریان لهدهستداوه، دواى ئهوهى دوو ئهندامیان دهستیان لهحزبهکانیان کێشایهوه.

لهماوهى رابردوودا عهباس محهمهد، ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر لهفراکسیۆنى کۆمهڵ و هێڤى ههیاف ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر لهفراکسیۆنى گۆڕان دهستلهکارکێشانهوهیان لهحزبهکانیان راگهیاند، بهڵام وهکو ئهندامى ئهنجومهن لهپۆستهکانیان مانهوه.

عهباس محهمهد، ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر به هاوڵاتى ڕاگهیاند «من هێشتا ئهندامى ئهنجومهنى پاێزگاى ههولێرم، بهپێى یاسا حزب ناتوانێت لامان ببات».

وتیشى «پێشتر هۆکارى دهستلهکارکێشانهوهم لهکۆمهڵ رونکردووهتهوه که بههۆى کێشهى ئیداریی و بێسهروبهرهیی و سزادانى ههندێک کهسهوه بووه«.

بهپێی یاساى ئهنجومهنى پارێزگاکان، هیچ حزبێک ناتوانێت بهپاساوى دهستلهکارکێشانهوه لهحزبهکه ئهندامهکانى لهئهنجومهنى پارێزگا بگۆڕێت یان دهربکات.

ڕێبوار حهمهد، وتهبێژى کۆمهڵى ئیسلامى، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی: «ئهنجومهنى پارێزگاى ههولێرمان ئاگادارکردۆتهوه کهکارى یاسایى بکهن بۆ دیاریکردنى ئهندامێکى ترمان بۆ سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ و کارى یاسایی بۆ بکهن، چونکه عهباس محهمهد سهرۆکى فراکسیۆن بووه«.

بهپێی یاساى ئهنجومهنى پارێزگاکان، ئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگاکان لهدوو حاڵهتدا ئهندامێتى لهدهستدهدهن، لهکاتى دهست لهکارکێشانهوهیان یان دورخستنهوهیان لهلایهن ئهنجومهنهوه.

 چالاک موههندیس ئهندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان به هاوڵاتى وت» لهماوهى ڕابردودا یەکێک لهئهندامهکانمان لهئهنجومهنى پارێزگا بهناوى هێڤى ههیاف وازى لهبزوتنهوهى گۆڕان هێناوه، بهڵام بهردهوامه لهکارهکهى وهک ئهندامى ئهنجومەنى پارێزگاى ههولێر».

هاوڵاتى پهیوهندى به هێڤى ههیافهوه کرد، بهڵام ئامادهنهبوو هیچ لێدوانێک بدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار