ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵده‌بژێررێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى:
بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى ئه‌نجام بدرێت و به‌پێى زانیارییه‌کانیش ده‌سته‌ى پێشوى جڤاتى گشتى وتارى ماڵئاوایى پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هیچ یه‌کێک له سه‌رۆک و جێگر و سکرتێرى جڤات خۆیان بۆ پۆسته‌کانیان کاندید ناکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 12/9 جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى کۆده‌بێته‌وه، له‌سه‌رتاى کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌سته‌ى پێشوى جڤاتى گشتى وتارى ماڵئاوایى پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هیچ یه‌کێک له سه‌رۆک و جێگر و سکرتێرى جڤات خۆیان بۆ پۆسته‌کانیان کاندید ناکه‌نه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، بۆ خولى نوێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ریه‌ک له جه‌مال حاجى محه‌مه‌د و کورده چاوشین بۆ سه‌رۆک و عه‌لى عه‌بدوڵا (عه‌لى باڵا به‌رز) بۆ جێگرى سه‌رۆک و پێشڕه‌و ره‌ئوف بۆ سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کاندیدن.