فرسه‌ت سۆفی، به پارێزگارى هه‌ولێر هه‌ڵبژێدرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى:
پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێکى نوێ بۆ شارى هه‌ولێر کۆبووه‌وه‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا فرسه‌ت سۆفی، به ده‌نگى 27 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌که به پارێزگارى نوێى هه‌ولێر هه‌ڵبژێدرا.
فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، که خاوه‌نى 12 کورسیى ئه‌نجومه‌نه‌که‌یه‌و پێشووتر به‌پێى یاساى پارێزگاکان پێشنیازى فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامى خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستانى بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر کردبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى دوو رۆژ مۆڵه‌ت بۆ فراکسیۆنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر درابوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ربژێریان دیارى بکه‌ن بۆ پۆستى پارێزگار، به‌ڵام هیچکام له فراکسیۆنه‌کان جگه له پارتى به‌ربژێریان نه‌بووه.
کاتژمێر 11 ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 12/9 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا هه‌ڵبژاردن بۆ پارێزگارى نوێى شاره‌که کراو، له ئه‌نجامى پرۆسه‌که‌دا فرسه‌ت سۆفی، له کۆى 28 ئه‌ندام توانى ده‌نگى 27 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌ستبهێنێت و له‌مڕۆوه وه‌کو پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ستبه‌کارده‌بێت.
له‌دوواى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر، له لێدوانیکى ڕۆژنامه‌وانیدا سوپاسى سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى نێو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى کرد‌و ڕایگه‌یاند" ئامانجى یه‌که‌ممان خزمه‌تکردنى دانیشتووانى پارێزگاى هه‌ولێره به هه‌ماهه‌نگى و پشتیوانى هه‌موو لایه‌ک"