جه‌مالى حاجى محه‌مه‌د، به سه‌رۆکى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى:
له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی جڤاتى گشتیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا که تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى، هه‌ریه‌ک له جه‌مال حاجى محه‌مه‌د، به سه‌رۆک و عه‌لى باڵا به‌رز، به جێگر‌و پێشڕه‌و ڕه‌ئوف، به سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌که‌دا هه‌ڵبژێدران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 12/9 جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆکایه‌تى کۆبووه‌وه، له‌سه‌رتاى کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌سته‌ى پێشوى جڤاتى گشتى وتارى ماڵئاواییان پێشکه‌ش کرد‌و و هیچ یه‌کێک له سه‌رۆک و جێگر و سکرتێرى جڤات خۆیان بۆ پۆسته‌کانیان کاندید نه‌کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا هه‌ریه‌ک له جه‌مال حاجى محه‌مه‌د، به سه‌رۆکى جڤات و عه‌لى باڵا به‌رز، به جێگرى جڤات و پێشڕه‌و ڕه‌ئوف، به سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌که‌دا هه‌ڵبژێدران.
به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دوواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێن. وا بڕیاره ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ڕۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو 14/9 به‌ڕێوه‌بچێت.