قادر حه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره‌ى یه‌کێتى ده‌کات
یه‌کێتى شه‌ش به‌رپرس وه‌ک ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره دیارى کردووه
ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره‌ى یه‌کێتى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڕیاره له 7ى کانوونى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ کۆنگره‌ى چواره‌مى حیزبه‌که‌ى ببه‌ستێت و شه‌ش ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى کۆنگره‌ى دیارى کردووه.
حاکم قادر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاویکردوونه‌ته‌وه لیژنه‌ى باڵاى ئاماده‌کارى کۆنگره پێکهاتووه له": قادر حه‌مه‌جان، ئه‌رسه‌لان بایز، دلێر سه‌ید مه‌جید، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، رزگار عه‌لى، د. یوسف گۆران"
قادر حه‌مه‌جان کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ 201911ى ئه‌یلولى 2019 سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى کۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌کارى چواره‌مین کۆنگره‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانیان کردووه له شارى سلێمانی.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆى پێویست سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کانى داهاتوو بۆ به‌ستنى چواره‌مین کۆنگره کراو بڕیارى پێویست درا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نگاوه پراکتیکییه‌کانى به‌ستنى کۆنگره.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له ساڵى 2010 کۆنگره‌ى سێیه‌مى به‌ستووه‌و بڕیاره له 7ى کانونى یه‌که‌مى 2019 کۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌ستێت.