سه‌زاى ته‌مه‌لى لەسلێمانی: ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌ى ستراتیژى ئۆجه‌لان بۆ پڕۆسه‌ى ئاشتى جێبه‌جێ بکه‌ین

سه‌زاى ته‌مه‌لى، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سهزاى تهمهلى، هاوسهرۆکى پارتى دیموکراتى گهلان ئاماژه بهوه دهدات که گهلى کورد لهباکور گرێدراوه بهدۆزى کورد لهههموو پارچهکانى دیکهى کوردستان و دهشڵێت: دهمانهوێت پڕۆژهى ستراتیژى ئۆجهلان بۆ پڕۆسهى ئاشتى جێبهجێ بکهین».

ئێوارهى ڕۆژى دووشهممه 9ى ئهیلولى 2019 سهزاى تهمهلى، هاوسهرۆکى دیموکراتى گهلان له هۆتێل شارى جوان لهسلێمانى لهگهڵ سهرنوسهرو بهرپرسانى یهکهمى دهزگا راگهیاندنهکانى ههرێم و بهشێک لهرۆشنبیران کۆبووهوه.

لهو گفتوگۆ کراوهیهدا کهپرسیارى دهربارهى پڕۆسهى ئاشتى و سهردانهکهیان بۆ ههرێمى کوردستان و دۆخى سیاسى تورکیاو باکورى کوردستان ئاراسته کراوه وهڵامى دایهوه.

سهزاى تهمهلى لهو گفتوگۆیهدا ئاماژهى بهوهکرد کهسیاسهتهکانى ئهکهپه بهسهرۆکایهتى ئهردۆغان سیاسهتى لهناوبردنى گهلى کوردهو له رێگهى دورخستنهوهى سهرۆک شارهوانییهکان سهلماندى که دیموکراسیهت لهتورکیادا نییه که بهدهنگى هاوڵاتیان ئهو پۆستانه نوێنهرانى هەدهپه بهدهستیان هێناوه.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد هاوپهیمانێتى  پارتى دادو گهشهپێدان (ئهکهپه) و مهههپه بهسهرۆکایهتى دهوڵهت باغچهلى بۆ لهناوبردنى دیموکراسى بووه و دژه کوردو دیموکراسین، بهڵام  ههدهپه لهگهڵ دیموکراسیهتدایهو دهیهوێت پڕۆژهى ستراتیژى ئۆجهلان بۆ پڕۆسهى ئاشتى جێبهجێ بکات، بهڵام  ئهکهپه پرۆسهى ئاشتى ناوێت.

هاوکات ئهوهشى خستهڕوو ئهکهپه لهڕێگهى چهند دایکێکهوه که هێناویانهته بهردهم بارهگاى ههدهپه کهداواى کوڕهکانیان دهکهنهوه کهئهمه هیچ پهیوهندى بهپارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه)وه نییه.

هاوسهرۆکى دیموکراتى گهلان باسى لهپشتیوانیهکانى ههدهپه بۆ ئیمام ئۆغلو سهرۆکى شارهوانى ئاستانبوڵ کرد که سهر بهپارتى (گهلى کۆمارى) بووه، وتى «ئێمه پشتیوانى جهههپهمان نهکردووه، بهڵکو بۆ شکاندنى هاوپهیمانى (ئهکهپه و مهههپه) داوامان لهئهندام و لایهنگرانمان کردووه دهنگ به کاندیدى جهههپه بدهن نهک ئهکهپه، بهڵام ئێمه پشتیوانى لهسیاسهتهکانى جهههپه ناکهین».

سهزاى تهمهلى دهربارهى وازهێنان و ناکۆکییهکانى حزبهکهى ئهردۆغان وتى «عهلى باباجان و دادو ئۆغلۆ و عهبدوڵا گویل لهگهڵ ئهکهپه پهیوهندى بهسیاستهکانى ئهردۆغانهوه ههیه بهتایبهت لهسهر دۆخى ئابوورى که پێمانوایه سیاسهتێکى ههڵهى گرتۆتهبهر، زیاتر عهلى باباجان دیاره لهو پرسهدا، بهڵام نازانین ئهنجامهکهى بهچى دهگات».

تهمهلى جهختى لهوهشکردهوه که عهلى باباجان و داود ئۆغلۆ تائێستا باسى پرسى کوردیان نهکردووهو نازانن ههڵوێستیان لهبارهى کوردهوه چییه.

ههر لهو گفتوگۆ کراوهیهدا سهزاى تهمهلى، باسى سهڵاحهدین دهمیرتاش، هاوسهرۆکى پێشووى ههدهپهى کردو وتى «سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆکى پارتى دیموکراتى گهلان بووهو یهکێکه لهو کهسانهى کهئازایهو سهرکردهیهکى ئێمهیه که دادپهروهرى لهدۆسیهکهیدا نییهو چهندین جار داواى ئازادکردنیان کردووه«.

دهربارهى ئۆجهلان، تهمهلى وتى «ئۆجهلان سهرکردهیهکى کوردهو دۆخهکهى بهو شێوهیهیه کهدهیزانن، ئێمه لهگهڵ ئهوهین پرسى ئاشتى جارێکى دیکه دهستپێبکاتهوهو پڕۆژهکهى ئۆجهلان بۆ ئاشتى سهرکهوتوو بێت».

تهمهلى، ئهوهشى رونکردهوه کهکورد لهباکورى کوردستان و پارچهکانى دیکه بههێزهو بهرگهى ناڕهحهتییهکانى گرتووهو گفتوگۆیان لهگهڵ لایهنه کوردستانییهکانى باشوور کردووهو کۆنگرهى نهتهوهیى گهلى کورد دهستپێبکاتهوه، چونکه یهکههڵوێستى گهلى کورد پێویسته بهرانبهر ئاڵانگارییهکان کهدێنه پێشهوه.

هاوسهرۆکى پارتى دیموکراتى گهلان، ئهوهشى دووپاتکردهوه که خهباتى مهدهنیان بۆ بهدهستهێنانى دیموکراسى بهردهوامهو کۆڵنادهن لهپێناو تورکیایهکى دیموکراسى، وتیشى» لهپهرلهمانى تورکیا تهنها ههدهپهیه باسى دۆزى کورد دهکات و هیچ فراکسیۆن و لایهنێکى دیکه بههیچ شێوهیهک قسه لهسهر کورد ناکهن».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار