هەسەدە وەڵامى سوریا دەداتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فەرماندەیی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) وەڵامى سوریاى دایەوە و رایگەیاند، تۆمەتەکانى سوریا هیچ بنەمایەکى نییە.

ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى سوریا لەبەیاننامەیەکدا هێزەکانى هەسەدەى تۆمەتبارکرد بەوەى تاوان بەرانبەر گەلى سوریا ئەنجام دەدەن.

فەرماندەیی گشتى (هەسەدە) لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سوریا لەو رێگەیەوە دەیەوێت "راى گشتى و نەتەوەیەکگرتووەکان چەواشە بکات لەرێگەى تۆمەتبارکردنى هەسەدەوە بەچەند تۆمەتێکى بێ بنەما".

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارکردنە کارناکاتە سەر ئەرکەکانیان بۆ روبەڕووبونەوەى تیرۆر و ئەو بەڵێنانە جێبەجێ دەکەن کە بە پێکهاتەکانى سوریایان داوە.

هەسەە داواى لە سوریا کردووە لەجیاتى تۆمارکردنى سکاڵا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆتایی بە کارە "ئاژاوەگێڕییەکانى بهێنێت" دژى هەسەدە و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو هێزانە بکات کە نوێنەرایەتى کورد و عەرەب و پێکهاتەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا دەکەن، بۆ گەڕان بەدواى چارەسەرى راستەقینە  بۆ کێشەکان لەسەر بنەماى دانپێدانان بە ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى و رازى بوون بە تایبەتمەندیی هەسەدە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار