پیر کێشە دەخاتە نێو زەردەشتییەکانەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

ئاوات حوسامهدین، نوێنهرى زهردهشتیان لهوهزارهتى ئهوقاف لهههرێمى کوردستان لهچاوپێکهتنهکهیدا لهگهڵ هاوڵاتى لهوه دوا که پلهى پیر لهدینى زهردهشتى بونى نیهو دەڵێت «ئهوانه بهناوى دینى زهردهشتیهوه خهڵک دهڕوتێننهوه و پاره دهخۆن»

مانگی رابروو پیر لوقمان کە وەکو پیری زەردەشتیەکان ناسراوە پلەی «پیر»ی بەخشیە ژنێک، بەڵام ئاوات حوسامەدین دەڵێت هیچ پلەیەک بەناوی پیرەوە لە ئاینی زەردەشتیدا نیە..

هاوڵاتى: پیر لهئاینى زهردهشتیدا چی دەگەیەنێت؟ 

ئاوات حوسامهدین: پیر له ئاینى زهردهشتیدا ههر نیه. بە سرووشتی پیر کهسێکه که بهتهمهن بوبێت و تهمهنێکى کردبێت و لهزۆر شتدا قسهى بڕوات و بتوانێت قسهى باش بکات و قسهى بڕوات و گوێى لێبگیرێت، بەڵام هیچ پلهیهک نیه له زهردهشتیدا به ناوى پیر، پیر شالیار ههیه پلهى کاکهییهکانه و هی زهردهشتى نیه، ئهوانهى ئێستا خۆیان کردووه به پیر زهردهشتى نین و دورن له پهیڕهوانى دینى زهردهشتى وهک پیر لوقمان و پیر یان ههر کهسێکى تر که خۆیان خۆیان ناو ناوه پیر.

خهڵکی دڵنیادهکهمهوه هیچ کهسێک نیه لهدینى زهردهشتى بهناوى پیر و ئهوانه تهنیا بۆ بهرژوه‌‌ندى خۆیان ئهو کاره دهکهن.

هاوڵاتى: بەڵام ئەوان بە فەرمی ئەو کارە دەکەن و بەو ناوەوە ناسراون؟

ئاوات حوسامهدین: خهڵکی دڵنیادهکهمهوه هیچ کهسێک نیه لهدینى زهردهشتى بهناوى پیر و ئهوانه تهنیا بۆ بهرژوه‌‌ندى خۆیان ئهو کاره دهکهن، که ئهوه هیچ یهک ناگرێتهوه لهگهڵ دینى زهردهشتى چونکه کردار و گوفتارى چاک بنهماى ئێمهیه، ئهوهش قبوڵ ناکهین، چونکه ڕێگهنادهین کهس دینهکه لهکهدار بکات و کاردهکهین بۆ دیاریکردنى شوێنى ئهوانهى که بهناوى زهردهشتیهوه کاردهکهن و بنهماى زهردهشتى پهیڕهوناکهن.

هاوڵاتى: دینى زهردهشتى لهههرێمى کوردستان کهى سهرى ههڵداوه؟

ئاوات حوسامهدین: دینى زهردهشتى ههر ههبوه، لهپێش زایینهوه ههبوه و زهردهشت پێغهمبهرى کورده، ڕاسته لهورمێ لهدایکبوه، بهڵام پهیامهکهى بۆ ههموو مرۆڤایهتیهو لهگهڵ ئهوساو ئێستاش دهگونجێت، پهیامهکهى بهنده لهسهر زانست (بیرى چاک، گوتهى چاک، کردارى چاک) دینهکه ههر ههبوه لهناو کوردا، بهڵام ڕژێمه دیکاتۆریه یهک لهدواییهکهکان تهنیا دینى ئیسلامیان لاپهسهندبوو، بۆیه بهئاشکرا بونى نهبوه، تا لهساڵى 1991 دهتوانرا تۆزێک بهئازادى بوترایه من زهردهشتیم، له2014 به ئازادى توانرا زهردهشتیهکانیش دینى خۆیان بناسێنن.

هاوڵاتى: تۆ چیت کرد بۆ نزیکبونهوه له زهردهشتیهکان و کۆکردنهوهى زهردهشتیانى کوردستان؟

ئاوات حوسامهدین: من له هۆڵهندا بوم، لهوێوه دهستمکرد به پهیوهندى لهگهڵ زهردهشتیهکان و یهکتریمان دۆزییهوه، له2015وه هاتمه سلێمانى و حهزم کرد کارى سهربهخۆ بکهم و لهڕێی کردنهوهى کتێبخانهیهکهوه لایهکى کتێبخانهکهم کردبوو به کتێبى زهردهشتى و لۆگۆیهکى زهردهشتیم لهمل بوو، بۆیه زۆرکهس دههاتن و پهیوهندیان پێوهدهکردم، ورده ورده بهو هۆیهوه کۆبوینهوه، بیرمان  لهوه کردهوه ڕێکخراوێک پێکبهێنین و یهکهم نهورۆزمان لهساڵى 2015دا بهئاشکرا کردهوه.

پیر لوقمان لهگهڵ کهسێک بهناوى نهژاد لهپشتهوه لێیان دام و ڕێکخراوهکهى بهناوى خۆى و نهژادهوه تۆمارکردو ناوى منیان دهرکرد

هاوڵاتى: چهند ڕێکخراوى تایبهت به ئاینى زهردهشتى ههیه؟

ئاوات حوسامهدین: زۆر ڕێکخراو ههیه لهئێستادا، بهڵام من یهکهم کهس بوم که بههاوکارى ئهنداز حهوێزى نوێنهرى گشتى زهردهشتیان لهسوید بڕیارمدا که ڕێکخراوێک بکهمهوهو لهماڵهکهى خۆمدا لهگهڵ کۆمهڵێک هاوڕێ کۆبوینهوهو پهیڕهوو پڕۆگرامى خۆمان دهنوسییهوهو بهرنامهمان دادهنا تاچۆن ڕێکخراوهکه بکهینهوه و تهنیا ناو تۆمارکردنى مابوو، پیر لوقمان لهگهڵ کهسێک بهناوى نهژاد لهپشتهوه لێیان دام و ڕێکخراوهکهى بهناوى خۆى و نهژادهوه تۆمارکردو ناوى منیان دهرکرد، بهناوى فهرههنگ و فهلسهفهى زهردهشتى، منیش زۆر بێتاقهت بوم و دوایى ئهوهنده به دڵپاکى بیرم دهکردهوه، وتم قهینا لێیان گهڕێ و ڕێکخراوێکى ترم دانا و  لهگهڵ دوو سێ کهس که لهگهڵم مانهوه و تائێستاش بهردهوامین بهناوى ڕێکخراوى یهسنا.

هاوڵاتى: پشتێن بهستن چییه لهدینى زهردهشتى؟

ئاوات حوسامهدین: پشتێن بهستن واته پشت بهخۆبهستن، واته متمانه بون، ئهو سێ گرێیهى له پشتێنهکه دهدرێت، واته کارى چاک، بیرى چاک و گوفتارى چاک، مهرج نیه ههموو زهردهشتییهک پشتێن ببهستێت، بهڵام زۆر کهسیش ههیه که دهڵێت حهزدهکهم بیبهستم مهراسیمى بۆ سازدهکهین و پشتێنى بۆ دهبهستین و زهردهشتى پشتێن بهستن نیه و پهیمان دهدهین بهئاهورا مهزدا که دهبیته خاوهنى قسهى خۆت.

هاوڵاتى: چۆن تۆ بویته نوێنهرى زهردهشتیان له ئهوقاف؟

ئاوات حوسامهدین: له دواى تۆمارکردنى ڕێکخراوهکه، پێشتریش سهردانى ئهوقافمان کردبوو، کهئێمه دهمانهوێت دینهکهمان له ئهوقاف تۆمارکرێت و لهوێوه ههرسێ سهرۆکایهتیهکه پشگیریان کردین و پهیڕهوکردنى دینه جیاوازهکان  قبوڵ کرا،  دواتر داواى نوێنهرایهتیان لێکردین و لهوێوه ناوى زۆر کهسمان نارد بۆ ئهوقاف، بهڵام کهسیان نهیانوێرا بیکهن چونکه لهو سهردهمهدا زۆر قورس بوو، بۆیه لهکۆتاییدا مهریوان نهقشبهندى پێشنیارى کرد خۆم بیکهم و ئهنداز حهوێزیش قبوڵى کردو زۆر پێى باش بوو بۆیه من ئهو نوێنهرایهتیهم وهرگرت.

هاوڵاتى: ئایا لهلایهن کهسهوه دژایهتى نهکرایت که ئهو نوێنهرایهتیهت وهرگرت؟

ئاوات حوسامهدین: من ههر پێشتر لهلایهن لوقمان و ئهو ڕێکخراوهوه دژایهتى دهکرام و زۆر تۆمهتى تایبهتیم بۆ دروستدهکرا، ههرجارهى کهسێکیان بۆ ئهو نوێنهرایهتیه دادهنا و دواى پهشیماندهبونهوه واته خۆشیان لهناو خۆیاندا یهک نهبون، بۆیه زۆر ڕێگریان بۆ دروستدهکرم و تۆمهت و نامهى زۆر تایبهتیان بۆ دروستدهکردم  که به دوایدا دهچوم بهبهڵگهوه، ئهو کۆمهڵه بون که ڕێکخراوهکهیان لێدزیم.

هاوڵاتى: لهدواى نوێنهرایهتیتان له ئهوقاف توانیت چى بکهیت بۆ زهردهشتیهکان؟

ئاوات حوسامهدین: توانیم زهردهشتیان وهک دینهکانى تر ناویان ههبێت و ئازاد بن، ئێمه سهر به هۆبهى زهردهشتیانى کوردستانین لهسوید، ئهنداز حهوێزى مۆبێده، بۆیه مهریوان نهقشبهندى و کۆمهڵێکى تر چون بۆئهوهى ئاگادارى ئهوهبن زهردهشتى بونى ههیه بتوانن هاوکارمان بن، سهردانى زۆر وڵاتانى جیهانیم کردووه بۆ بهرهوپێشبردنى، ههوڵمدا کهزهردهشتیانى جیهان ههمووى یهکبگرن و بهههوڵهکانى من زۆر وهفدم نارد بۆ وڵاته جیاوازهکان  بۆ بهرهوپێشبردنى دینهکه وهک کالیفۆرنیا و سوید و هندستان و ئوستورالیا، ئهنجومهنم دروست کرد له ئێران و حهفرین و سوێد و بهریتانیا و یۆنان و ئهڵمانیا و هۆڵهندا و نهمسا و کالیفۆرنیا و کۆبانى، زهردهشتیانى ههرێمی کوردستانیش بون بهئهندام لهبۆردى زهردهشتیانى جیهان، بۆ یهکهم جار توانیم مهعبهدێک بکهمهوهو توانیم بۆنه کوردهواریهکان زیندوو بکهمهوه وهک شهوى یهڵداو لهبهرنامهماندایه که مهنههجى زهردهشتیهت بکهمه ناو وانهى خوێندنگهکانهوه.

ئهنداز حهوێزى پلهى ئاسرهوانى پێبهخشیوم، ئهو پلهیه ئهوهیه کهئاگرهکه دهکاتهوه و کاروبارهکان ڕێکدهخات بهدهوریدا سرودهکان دهڵێتهوه، لهئیسلامدا مهلا ههیه و لهمهسیحیدا قهشه وهک ئهوه وایه، لهههموو ههرێمى کوردستانیش سێ کهس لهو پلهیهى پێ بهخشراوه

هاوڵاتى: پلهى تۆ چییه لهناو زهردهشتی؟

ئاوات حوسامهدین: من ئهنداز حهوێزى پلهى ئاسرهوانى پێبهخشیوم، ئهو پلهیه ئهوهیه کهئاگرهکه دهکاتهوه و کاروبارهکان ڕێکدهخات بهدهوریدا سرودهکان دهڵێتهوه، لهئیسلامدا مهلا ههیه و لهمهسیحیدا قهشه وهک ئهوه وایه، لهههموو ههرێمى کوردستانیش سێ کهس لهو پلهیهى پێ بهخشراوه، ئاسرهوان قادر ئاسرهوان عیسام، ئهمهش پێویستى بهخوێندنه و کهسى زیرهک پێویسته ببێته ئاسرهوان، کهسێک ناکهین به ئاسرهوان که هیچ نهزانێت.

هاوڵاتى: لهئاینى زهدهشتیدا چهند پلهى ئاینى ههیه؟

ئاوات حوسامهدین: ئاسرهوان یهکهم پلهیه و دواى ئهو مۆبێد و مۆبێدى مۆبد و مۆخ ههیه جگه لهم پلانه هیچ پلهى تر نیه.

هاوڵاتى: سروده زهردهشتیهکان چین؟

ئاوات حوسامهدین: دینى زهردهشتى بهپێى وتهى گاتاکان دهڕوات و زۆر گرنگى به وهزن و قافیه داوه و سرودهکانى دۆزیوهتهوه و ههموو مانگێگ ڕۆژێک دانراوه بۆ خۆشگوزهرانى وهک جهژن وایه و واته ساڵهکه 12ڕۆژ جهژنه و دهیکهین به ئاههنگ و کۆتاى مانگهکهش پێنج ڕۆژ دهیکهین بهجهژن، جهژنى نهورۆزو چوارشهممهى سور کهڕۆژێکى پیرۆزه لاى ئێمه و لهدایکبونى زهردهشت و شهوى یهڵدا، لهجهژنهکانماندا به ئالهتى تهنبورو دهف کهههردوکیان تایبهت بهئاینى زهردهشتن، نوێژ لهدینى زهردهشتیهوه چۆوه بۆ دینى ئیسلام، نوێژ کۆنتاکتێکه  لهنێوان خواو خۆتدا، نوێژو ڕۆژو لهدینى زهردهشتى زۆر پێویست نیهو دهتوانى بیکهین یان نا، نوێژهکهمان وهک یۆگا وایه بۆئهوهى جوڵهنهکهیت و زیاتر لهسروشتدا دهیکهین بۆ ئهوهى هیچ نێوهندێک لهنێوان خواو تۆدا نهبێت.

هاوڵاتى: پرسهى ماتهمینى لهئاینى زهردهشتى چۆنه؟

ئاوات حوسامهدین: پرسهى ئێمه حهوت ڕۆژ بوهو بههۆى کلتوره جیاوازهکانهوه لێیان سهندوینهوه و خۆى دهبوایه تا سێ ڕۆژ تهرمهکه نهدهنێژرا، دهیانوت زیندوو دهبێتهوه، بهڵام ئێستا خهڵک ههیه کهسوکارى زهردهشتى نیه تهنیا خۆى زهردهشییه بۆیه زۆرجار ئهمه ناکرێت، زۆر کهس ههیه که وهسێت دهکات بهڵام بۆى نابهنه سهر بههۆى کلتورهکهوه وهک دکتۆر محهمهد ههورامانى.

هاوڵاتى: ئایا ئاینى زهردهشتى ئاگر دهپهرستن؟

ئاوات حوسامهدین: نهخیر وانیه و ئێمه ئاگرو ئاوو ههوا و خاک یهکێکه لهپیرۆزیهکانمان، بهڵام تهنیا خواى تاک و تهنیا ههیه، بهڵام پاکوخاوێنى و ههواى پاک زۆر پیرۆزه لامان و ئاژهڵهکان زۆر گرنگن لامان، ئایا برا موسوڵمانهکانمان بهرده ڕهشهکهى کهعبه دهپهرستن که به دهوریدا دهسوڕبێنهوه ئێمهش ئاوا بهدهورى ئاگردا دهسوڕێینهوه بهڵام نایپهرستین، تهنیا پیرۆزه لامان و هێماى گهرمى و بهردهوام بونه.

بهدواداچونى خۆمان زیاتر له 300 ههزار کهس زهردهشتین، زۆربهشیان ئاینى ئیسلامن چونکه ئاینى ئیسلام لهوڵاتدا زۆرینهیهو تاکه تاکه دینهکانى تریشى تێدایه

هاوڵاتى: زیاتر پهیڕهوانى دینى زهردهشتى دهکهونه کوێوه؟ چهند پهیڕهوتان ههیه؟

ئاوات حوسامهدین: لههەموو ناوچهکانى ههرێم زهردهشتى ههیه  لهدهۆک و کهرکوک و خانهقین و ههڵهبجه و ههولێر و کۆیه و سلێمانى که ئهوانهى فۆرمیان پڕکردۆتهوه 15 ههزار کهسن، ئێستا بهپێى پهیوهندیهکان و بهدواداچونى خۆمان زیاتر له 300 ههزار کهس زهردهشتین، زۆربهشیان ئاینى ئیسلامن چونکه ئاینى ئیسلام لهوڵاتدا زۆرینهیهو تاکه تاکه دینهکانى تریشى تێدایه، لهههموو جیهاندا ههن،  کالیفۆرنیا 10 ههزار ههیه و لههندستان لهزۆر شوێن کهمن سهردانم کردون بهو پێیه تێبینى دهکهین حهوت ملیۆن بن.

هاوڵاتى: ئایا هیچ پشگیریهک لهحکومهت و لایهنێک وهردهگرن؟

ئاوات حوسامهدین: پێش کردنهوهى ڕێکخراوهکه بودجهى ڕێکخراوهکان بڕاوه، تائێستا بودجهم لههیچ کهس و لایهنێک وهرنهگرتووه، تهنیا کهسێکى دهوڵهمهند هاوکاریم دهکات و سپۆنسهریم دهکات، زۆر کات لهسهر مهسرهفى خۆم کارهکان دهکهم بۆ کاروبارى تێکهڵاوبونى زهردهشتیهکان لهسهر بودجهى خۆم خهڵک دهنێرم.

هاوڵاتى: هاوسهرگیرى لهدینى زهردهشتیدا چۆنه؟

ئاوات حوسامهدین: ژن و پیاو وهک یهکن و جوانترین دیارى خوا ئازادیه، بۆیه مرۆڤ ئازاده چ کهسێک ههڵدهبژێرێت کهواته ئازادیشه چ ئاینێکه ئهو کهسه خۆ تۆ لهگهڵ ئاین ناژى لهگهڵ کهسهکه دهژى، ئاسرهوان ئهو دوو کهسه لهیهک ماره دهکات و مارهیى ئێمهش تهنیا خۆشهویستى ئهو دوو کهسهیه و تهواو  لهزووهوه که دوو کهس ماره دهکرێت شهرابیان داوه به یهکترى و دیارى دهگۆڕنهوهو سێ جار بهدهورى ئاگرهکهدا دێن و دهڕۆن، ههر لەکۆنیشهوه خزمى نزیک کهپشت بن هاوسهرگیرى ناکهین چونکه ئێستا زانست دهریخستووه دوو ئامۆزا هاوسهرگیرى بکهن منداڵى ناتهواو دهخهنهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار