به‌رهه‌م ساڵح بۆ رێکه‌وتن نێوه‌ندگیرى هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداد ده‌ڵێت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌چنه هه‌ولێر و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمدا ده‌که‌ن.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌رۆک کۆمارى عێراق نێوه‌ندگیرى له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌کات تا بگه‌نه رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه.
بریاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى ئه‌یلول کاتژمێر چوارى پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایى و ئابوورى و وه‌زیرى دارایى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌که‌ن و بریاره له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆببنه‌وه.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداد، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"مه‌به‌ستى سه‌ردانى شانده‌که گفتوگۆکردنه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد شانده‌که ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌مێننه‌وه و دواى ئه‌وه له هه‌رێمى کوردستانه‌وه سه‌ردانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن.
نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداد ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه بریاره محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات.