کوردستان ئامادەیە بۆ داهاتووی دوای سەردەمی داعش

5 ساڵ لەمەوپێش



ڕاپۆرتی: یۆرۆ مەنی  

وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا

 

زۆر لەمێژە نییە کەکوردستان لەسەر لێواری چوونە نێو بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بوو. پاشان داعش هات، پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق پەکی کەوت، بەرەنگاری بەندبوون بەوڵاتێکەوە کە دانیشتوانەکەی سەربەخۆییان دەوێت. ئایا کوردستان ئامادەیە دووبارە هەنگاو بنێتەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان؟

ساڵی ٢٠١٥، کۆمپانیای (دەچ بانک) و (گۆڵدمن ساکس) ئەرکێکی نائاساییان پێسپیردرا: وەرگرتنی بۆچوونی دامەزراوە جیهانییە وەبەرهێنەکان لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستێکی قەرز لەکوردستان. لێرەدا یەکەم پرسیاری زۆربەی وەبەرهێنەران ئەمە بوو: کوردستان چییە؟

هیچ وڵاتێکی فەرمی نییە بەناوی کوردستانەوە بەڵام هەندێک ناوچەو هەرێم هەن لەئێران و عێراق کە ئەو ناوە بەنافەرمی هەڵدەگرن بەڵام وڵاتێکی سەروەر نییە. لەبەشی عێراقەکەی، دەستوری قبوڵکراوی ٢٠٠٥ عێراق دابەش دەکات بە ١٨ پارێزگاوە کە سیانیان، هەولێر و سولەیمانی و دهۆک، بە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ داندراون لەژێر حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان حکومەتی خۆی هەیەو واپێدەچێت لەداهاتوودا سەربەخۆ بێت لەعێراق، بەڵام لەئێستادا ئەوە لەسەر کارتەکاندا نییە، هەرچەندە ئەوکاتە وادەردەکەوت کە لانیکەم بتوانێت بڕیار بەناوی خۆیەوە دەربکات.  “ئەگەر سەیری یاسا فیدڕاڵییەکان بکەیت لەبەرامبەر یاسا هەرێمییەکان ئەوا دەڵێت کە هەرشتێک باس نەکرابوو وەک دەسەڵاتی فیدڕاڵی ئەوا دەکرێت بکرێتە یاسا لەلایەن پارێزگاکانەوە، یەکێک لەوانەش قەرزە. هەرێمی (کوردستان) دەبێت بتوانێت توانستی قەرزکردنی خۆی دابمەزرێنێت وەک نیمچە سەربەخۆ. هەرێم و پارێزگاکانی تر لە جیهاندا دەتوانن گرێبەست دەربکەن، ئەوەش بیرۆکەکە بوو (بۆ کوردستان)”، کەسێک وادەڵێت کە بەشداربووە لەئەنجامدانی گرێبەستە بنەڕەتەکە.

دوورگە (مێرگ)

ئەو کاتە کوردستان جۆرێک بوو لە مێرگێک لەنێو عێراقێکی شێواودا. کۆمپانیای (رابی سیکوریتیس) کە کۆمپانیایەکی بەڵیندەرە و هانی وەبەرهێنان دەدات، پێشتر کۆنفرانسی ساڵانەی سازدەدا لەوێ. هەرێمەکە هێزی تایبەتی خۆی هەبوو لەگەڵ سنووری لەگەڵ عێراقدا. بەڵام دواتر کێشەیەک پەیدابوو: داعش. کاتێک داعش کۆنترۆڵی موسڵی کرد، کە چەند کیلۆمەترێک دوورە لەهەرێمە کوردییەکەوە، هەموو دۆخە ئەمنییەکە گۆڕا. کۆنفرانسەکان و هەموو ئارەزووی کۆمپانیا بێگانەکانیش وەستان.

ئەوەش رواڵەتێکی نائارامی بەخشییە گرێبەستی قەرزەکە لەبەرئەوەی یەکێک لەداخوازییە ئاشکراکان بۆ بەکارهێنانی سەرمایەی وەبەرهێنەکان شەڕکردنی داعش بوو.

«ئایا کۆمپانیا وەبەرهێنەکان دەیانەوێت پاڵپشتی دارایی جەنگ بکەن؟ ئایا لایەنێک دەبێت چەند ئاسوودە بێت لەگەڵ وەرگرتنەوەی پارەکەی ئەگەر تەنها  پشت ئەستوور بێت بەوەی ئەو جەنگە نەدۆڕێنێت؟» ساڵی ٢٠١٥ (یۆرۆ مەنی) ئاماژەی بەوە کرد.

هەرچەندە ئەوە هۆکاری سەرەکی نییە بۆ بەرەو پێشنەچوونی گرێبەستەکە بەڵکو ئەوە زیاتر پەیوەست بوو بەپەیوەندی بودجەیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە، وە چۆن ئەو پەیوەندییە کەوتە نێو دۆخی مۆڵەتی قەرز وەرگرتن (کرێدیت)ی خاوەن بانکەکان کە دایانە وەبەرهێنەکان. لەوکاتەدا نزیکەی لەسەدا ١٢% بۆ لەسەدا ١٣%ی بودجەی فیدڕاڵی عێراق پشتیوانی دۆخی کرێدیتی کوردستانی دەکرد لەبەرئەوەی ئەوە بڕی کۆکراوە بوو بۆ هەر پارێزگایەک لەبودجەی گشتی.

خاوەن بانکێک دەڵێت: “کاتیک کۆبونەوەمان کرد لەگەڵ وەبەرهێنەران بەو شێوەیە دۆخی کرێدیتمان بۆ خستنەڕوو: ئەو پەیوەندییە بودجەییە. بەڵام لەوکاتەدا هەندێک شت روویاندا، پەیوەندی نێوان حکومەت و هەرێم بەرەو خراپ بوون هەنگاوی نا. حکومەتی هەرێم دەستیکرد بە قسەکردن لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت کە ئەمەش گرژییەکانی ئاڵۆزتر کرد».

لەهەمان کاتدا نرخی نەوتیش گۆڕانی بەسەردا هات. ئەوەش کاریگەری خستە سەر نرخی گرێبەستەکان و دواجار بەرەو خاڵێک هەنگاوی نا کەقەرز وەرگرو قەرزدەر (وەبەرهێن) خاڵی هاوبەشیان نەدەدۆزییەوە، بۆیە ڕێککەوتنەکە هەڵوەشایەوە.

بەپێی وتەی خاوەن بانکەکان، ئەگەر وانەبوایە ڕێککەوتنەکە دەگەیشتە کۆتایی.

یەکێکیان دەڵێت، «ئەوانە وەبەرهێنی بەناوبانگی کارامە بوون، پێموایە پێشوازیان لەو بیرۆکە دەکرد بەپشت بەستن بەو دۆخە کرێدیتەی ئێمە بۆمان خستبوونەڕوو. پێموانییە ئێمە ئەو هەنگاوانەمان ئەنجام بدایە ئەگەر چەند بیرۆکەیەکی شیاومان نەبوایە لەسەر ئەوەی کە ئیشتیهای بازاڕی بوونی دەبێت، کە لەڕاستیدا بوونی هەبوو». 

ڕیفراندۆم

بۆ ماوەیەک داعش گەشەی کرد بەڵام دواجار بەسەختی دەرکرا. کوردستان ڕیفراندۆمێکی ئەنجامدا کەئەنجامەکەی لەسەدا ٩٣%ی پشتگیری سەربەخۆییان کرد لەڕێژەی لەسەدا ٧٣%ی بەشداریکردن.

لەوکاتەدا ئاژانسی (فیچ) تێبینی ئەوەی کرد کە ڕیفراندۆم «جیاوازییە قووڵە سیاسییەکانی عێراق زەق دەکاتەوە و هەندێک مەترسی زیاد دەکات بۆ ئەگەری دروستبوونی رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی لەنێوان حکومەتی کوردی و  عێراقی یان پێکدادانی نەژدای ڕوودەدات».

ئەوە ڕووینەدا بەڵام سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە هیوای وایە ڕیفراندۆمەکە ڕێگە خۆش بکات بۆ دانوستانکردن لەسەر سەربەخۆیی، ئەوەش بابەتێکە کە لەعێراقدا بەتووندیەوە دژی دەوەستنەوە.

بۆیە لەدوای ٢٠١٥ەوە کوردستان وەک شوێنێک دەردەکەوت کە جیهانی وەبەرهێنان لەبیری کرد. پێناسی ئابوری هەبوو تاببێتە گرێبەست ئەنجامدەرێکی سەرکەوتوو لەگەڵ ئابورییەکی سەرنجراکێشی نەوتی، بەڵام بەندبوو بەوڵاتێکەوە کە گەلەکەی نەیاندەویست ببنە بەشێک لێی، ئەو وڵاتەی کەترسناکترو جەمسەریترە وەک لەکوردستان.

باشترە ئەمەمان بیربێت بەلەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ڕابردوو هەم  لە عێراق  هەم لەکوردستان. “بەدڵنیاییەوە لەم ئیدارەیەی ئێستادا ماوەیەکی هەنگوینی لەپەیوەندییەکی بەهێز دەردەکەوێت لەنێوان بەغداد و هەولێر»، کارمەندێکی بانکی عێراقی وادەڵێت.

بەڕوونی دیارە کە چەند پەیوەندییەکی سوودبەخش هەیە: سەرۆکی ئێستای عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێم و جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراقی بوو.

لەمانگی تەمموزدا حکومەتێکی نوێ پێکهات لە کوردستاندا. لە ١٨ی تەمووزدا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی کراوەی نووسی لە واشنتۆن پۆست کە تێیدا وا باس لە هەرێم دەکات کە لەساتی لەدایکبونەوەیدایە، کە لەداعش رزگاری بووە.

“چوار ساڵی داهاتوو سەردەمێکی یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ ئێمە، دراوسێکانمان، هاوپەیمانەکانمان کە تێیدا ئاوڕ دەدەینەوە لەزەبر (کۆست)ەکانی ئێستامان، پێگەمان بەهێز دەکەین لەهەرێمەکەدا و پێگەیەک بۆ خۆمان جێگیر دەکەین لەسەکۆی نێودەوڵەتیدا. بەکورتی، دەمانەوێت دەستپێکێکی نوێ دەستپێبکەین». مەسرور بارزانی وای نوسیوە.

باسی لە کاراکردنەوەی پەیوەندی نێوان بەغدادو هەولێر کرد بەڵام ئاماژەی بەوەشدا ئەو بڕەی بڕیاری لەسەردراوە لە بودجەی عێراقدا کەمێکی گەیشتووە.

پاڵپشتی

کەواتە ئێستا کاتی ئەوەیە کە کوردستان ئاوڕ بداتەوە لەتاقیکردنەوەکەی ٢٠١٥ی و هەوڵی پاڵپشتی کۆمپانیا سەرمایەدارەکانی نێودەوڵەتی بداتەوە؟

بارزانی لە نامەکەیدا وتی کە سەربەخۆیی تەواو  کاری ئێستایان نییە: “کاری لەیەکەمینەمان لەئێستادا ئەوەیە کوردستانێکی بەهێزو سەقامگیر دروست بکەین کە لەنگەر بگرێت لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی». دەست گەشتن بە قەرزی نێودەوڵەتی وەک هەر هەرێمیکی نیمچە سەربەخۆی دیکە ڕەنگە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئەو لەنگەرە.

بەدڵنیاییەوە پێویستیان بەو پارەیە هەیە. بارزانی باس لە ملیارەها دۆلار قەرز دەکات و وادیارە هەرێمەکە قەرزێکی زۆری لەتورکیا کردووە هەروەها چوونە نێو گرێبەستی نوێی فرۆشتنی نەوتەوە خراپ نابێت بۆ خۆگرتن. هەندێک قەرزەکە دەخەمڵێنن بە ١٧ ملیار دۆلار کە بەتەواوەتیش ئەو بڕە شەفاف نییە.

دەکرێت ئەوەش بوترێت کە گرێبەستە سەربەخۆکانی عێراق چەمانەوەیەک دروستدەکەن نرخی نەخوازراو، هەروەک هەموو وڵاتێک کردوویەتی بۆ هەرێمەکانی لەهەموو جیهاندا.

“پێموانییە هەبوونی گرێبەستی وڵات پێویستی گرێبەستێکی کوردی لاواز بکات، بەڵام پێویستیان پێیەتی؟ دەبێت ئەو پرسیارە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بکەیت. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بڕە داراییەی پیێویستیان بۆ خۆ بنیادنانەوە، من پێموایە بیانەوێت»، خاوەن بانکێک وا دەڵێت.

نامە کراوەکەی بارزانی نیشانەی ئەوەیە کە دەیانەوێت رووخساری خۆیان دووبارە لەسەر سەکۆی جیهانی بنەخشێننەوە. سەرت نەسوڕمێت ئەگەر ئەم شوێنەی وەبەرهێنەکان لەبیریان کرد ببێتەوە بە شوێنێک کە دواجار لە زەیندا بمێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار