پۆتین بژارده‌ى کڕینى ئێس-٤٠٠ ده‌خاته به‌رده‌م سعودیه
دواى هێرشى حوسییه‌کان بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌که‌ى سعودیه
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
دواى هێرشى حوسییه‌کان بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌که‌ى سعودیه، سه‌رۆکى ڕووسیا پێشنیارى ئه‌وه‌ى بۆ ڕیاز کرد که سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-400 بکڕن تا بتوانن له‌داهاتوودا به‌رگرى له‌خۆیان بکه‌ن.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17ى ئه‌یلولى 2019 ئاژانسى هه‌واڵى رووسیا (تاس) بڵاویکرده‌وه ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکى ڕووسیا له کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا دواى لوتکه‌ى سوریا ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ى پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه بیکه‌ن ئه‌وه‌یه "بڕیارێکى دانایانه‌ى حکومى بده‌ن" بۆ کڕینى سیسته‌مه‌که که "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ژێرخان و دامه‌زراوه‌کانى سعودیه ده‌پارێزێت".
هه‌روه‌ها پوتن وتیشى با"خۆیان بڕیار بده‌ن" بۆ کڕینى سیسته‌مه‌که و ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که ئێران سیسته‌مى ئێس-300ى کڕیوه و تورکیاش ئێس-400.
به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێکى سعودیه وه‌ڵامى پێشنیاره‌کانى پوتنى نه‌داوه‌ته‌وه بۆ کرینى ئێس-400.
شه‌ممه‌ى رابردوو 14ى ئه‌یلول هێرشێکى موشه‌کى کرایه سه‌ر کێڵگه‌ى نه‌وتى (ئه‌بقه‌یق)ى سعودیه که زیانێکى گه‌وره‌ى گه‌یاند به کێڵگه‌که و نرخى نه‌وتى به‌رزکرده‌وه‌و بووه هۆى بڕینى له‌سه‌دا 5%ى به‌رهه‌مى نه‌وتى جیهان.
حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌یان له ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و ئه‌مریکا پێیانوایه هێرشه‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابێت له عێراق یان ئێرانه‌وه.
دوابه‌دواى لوتکه‌که له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا حه‌سه‌ن ڕۆحانى باسى له‌وه کرد هێرشه‌که کاردانه‌وه‌ى گه‌لى یه‌مه‌ن بووه له‌دژى هێرشه‌کانى سعودیه و ئه‌وان "مافى ڕه‌واى خۆیان به‌کارهێناوه بۆ به‌رگریکردن له خۆیان".