میدیا حسێن: ده‌سه‌ڵات هونه‌رى به‌ته‌واوى فه‌رامۆش کردووه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



 سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن

میدیا حسێن له ساڵى1978 تیپى هونهرى میدیان دامهزراندووهو یهکهم گۆرانی بڵاوکردۆتهوه، به گۆرانیبێژى میللى ناسراوه، لهسهربازى و لهشاخیش گۆرانى وتووه. ماوهى پێنج ساڵ بههۆى لهسێدارهدانى براکهیهوه لههونەر دوورکهوتهوهو دواى ئهوه تائێستاش بهردهوامه.

لهچاوپێکهتنهکهیدا لهگهڵ هاوڵاتى جهختى لهوهکردهوه ههزار گۆرانى وتووه و زیاتر له 300 گۆرانى ئاوازو تێکستى خۆیهتى.

 

هاوڵاتى: لهساڵانى نهوهدهکاندا بهرههمى فۆلکلۆر زۆر دهبینرا؟ دواى ئهو ماوهیه زۆر کهم دهبینرێت؟

میدیا حسێن:فۆلکلۆر واته بهرههمێک  خاوهنهکهى دیارنهبێت و 200 ساڵ پێشتر بێت و ههندێک دهیڵێنهوه تێکی دهدهن، ماوهیهک فۆلکلۆر واى لێهاتبوو عهیبه بوو زۆر کهس نهیدهوت، ئهوهنده شێواندبویان، من زۆر گۆرانیم راستکردۆتهوه بهپێی توانام، نزیکم کردۆتهوه لهخاوهنه راستیهکهى، لهبهرئهوهى لهڕوى هونهرى شیعریهوه شارهزام، هونهرى میللى جوانى و جهمالیهتى خۆى ههیه، بهڵام خهڵک بهوه وهستاندى، یهکێکم لهوانهى گۆمى هونهرى میللى و فۆلکلۆرم شڵهقاند و جارێکى تر گوێگرم ئاشناکردهوه به ئهمانهتهوه ههڵهیهکم بینیبێت که هونهرمهندێک دهیڵێتهوه چاکم کردۆتهوه، چهند بهرههمێکى میللیم خستهناو خهرمان و ئهرشیفى هونهرى میللى.

هاوڵاتى: لهئێستادا گوێگرى گۆرانیه تازهکان زۆرن؟بۆ؟

میدیا حسێن:ئهو خهڵکهى گوێ لهو بابهتانه دهگرن ناهۆشیارن و تهنیا بۆ ساتێک گوێى لێدهگرن، کهناڵ و راگهیاندنهکان  زیاتر مهبهستیانه زۆرترین بینهریان ههبێت، جا بینهرهکهى بهههرچییهک پاراو بێت، کێشهى نیه،  دهسهڵاتیش لایهنى ئهدهب و هونهرو ڕۆشنبیرى بهتهواوهتى فهرامۆش کردوه، پێمان دهڵێن هونهرى خۆتان بۆ خۆتان و دهخلى خۆمان بۆ خۆمان، لهکاتێکدا باس لهسیستهمى تهکنۆقراتى دهکرێت، هاوکات ئیدارهى کوردى کۆمارهکهى ئهفلاتونهو جێگهى ئهدهب و هونهرى تێدا نابێتهوه.

هاوڵاتى: گۆرانى میللى چ تایبهتمهندیهکى ههیه؟

میدیا حسێن: تهنیا ئهوهیه راستهوخۆ دهچێته ناو جهماوهرهوه.

هاوڵاتى:  ئایا هیچ فلتهرێک ههیه بۆ پۆلین کردنى بهرههمه هونهریهکان؟

میدیا حسێن: بیر لهوه نهکراوهتهوه بۆ فلتهرکردن پسپۆرێک دابنرێت بۆ پۆلین کردنى هونهرى کوردى که ئهمه هونهرى میللیهو هونهرى هاوچهرخ و رۆژئاوایى و ئۆکسترایه و سهمفۆنیایه و پۆلین نهکراوه و کهس خهمخۆرى نیه، چونکه ئهم بواره سودى ماددى تێدا نیه بۆ دهسهڵات و حکومهت، سودى ماددى نهبێت کهس ههوڵى بۆ نادات، ههر ئهمهش واى کردووه هونهرى باش و خراپ جیانهکرێتهوه.

هاوڵاتى: ئایا بارودۆخهکه تاچهند هاوکارى هونهرمهنده که پهره بههونهرهکهى بدات و پێشى بخات؟

میدیا حسێن: لهگهڵ پێشکهوتنى ههموو چهمکهکانى بوارى ژیان، هونهرو ئهدهبیش پێشدهکهوێت، بهڵام لهکاتێکدا ژیان راوهستاو بێت، هونهرو ئهدهبیش رادهوهستێت.

هاوڵاتى: بهندبێژى دهبێت چۆن بێت؟ ئێستا چۆنه؟

میدیا حسێن: بهند واتا بهندێکى تهواو بێت و واتاى ههبێت، لهپێنج دێڕ زیاتر بێت، دهشتوانى لێره بۆ بهسرا بڕۆیت و شت بلێیت، بهڵام ئایا تامى ههبوو؟ ئهمانه ناچنه خانهى بهندهوه، بهداخهوه فلتهر نیه بۆ بهندهکانیش، لهئاستى نزمدا نهبن  بڵاوى ناکهنهوه، لهڕوى مهعریفیهوه خاوهنى ئهم دهزگایه لهو ئاستهدایه، بۆیه ئهوانه پهخش دهکات، هونهرى میللى تورک و فارس ههمووى ههیهتى، بهڵام دهزگاکانیان شتى نهشیاو بڵاوناکهنهوه، پێویسته بهشێوهیهکى جوان وهسف بکات وهک حهسهن زیرهک که بهندى وتووه، گاڵته ئامێز بوه شیعرهکانى شێخ رهزاى تاڵهبانى کۆمیدیایهکى هادیف، ئهوه جوانهو لهچوارچێوهى ئادابدا گونجاوه.

هاوڵاتى: بۆچى بهرههمى هونهرمهنده کۆنهکان زیاتر دهمێننهوه؟

میدیا حسێن:بهرههمه کۆنهکان زۆربهى هونهرمهندهکان خوێندهوار نهبون بهماناى که به زانستى خوێندبێتیان، من وهک خۆم تهمهنم 59 ساڵه، چل ساڵى تهمهنم سهرم شۆڕکردۆتهوه بهسهر کتێبدا، لهمیانهى خۆدهوڵهمهندکردنم بهخوێندنهوه، توانیومه ئهو ئاسته پهیداکهم و  پێشکهشى بکهم، بهڵام ئهوانهى تر کهخوێندهوار نهبون ژیان بۆته قوتابخانه بۆیان، ئهمانه فاکتهرى گرنگن بۆ پهروهردهکردنى هونهرمهندى رهسهن و مانهوهى هونهرهکهى تاڕهنگدانهوهى تواناکانى خۆى بێت.

هاوڵاتى: جیاوازى دهکرێت له نێوان هونهرمهنده دێرینهکان و تازهکان؟

میدیا حسێن:دێرینهکان خاوهنى ئهزمونن و هاوچهرخهکان خاوهنى کوالێتین، واته تهکنهلۆژیا هاوکاره بۆ ناسینیان، بهڵام دێرینهکان توانا و هێزى شعر و دهنگ و ئاوازهکانیان بناغهى بۆ داناون.

هاوڵاتى: هاوکاریهکان بۆ هونهرمهندان وهک یهکه؟

میدیا حسێن: وهزارهتى رۆشنبیرى لیژنهیان ههیه بۆ ههڵسهنگاندنى بابهتهکان و شێوازى دابینکردنى هاوکاریهکان، تائێستا لهو لیژنهیه کهسێکم نهبینیوه تهمهنى بگاته 40 ساڵ، ئهم تهمهنه، برادهرى میدیا حسێن و کهریم خهمزهیى و کهریم کابان و عهتا چاوشین و کهمال محهمهد نین، برادهرى جیله ههره تازهکهن، کار بۆ ئهوان دهکهن، یهکهم کهسم بۆ ههڵهبجه ههیهجانم نوسیوه (سیروان دهخیلم) کهکیمیاییهکه ئهوکات بهئاسمانهوه خهڵکى دهکوشت، دهبوایه خهڵاتێک ههبێت بۆ ههڵهبجه یهکهم کهس میدیا حسێن بوایه، بهداخهوه له 2013دا 4 ملیۆن دۆلار تهرخان کرا بۆ میهرهجان و فیستیفاڵى ههڵهبجه، ئهوانهى بهشداریان کردوه بهوشهیهک خهڵاتکران، بهس منى تێدا نهبوم، ئهمه گلهیى ئهوهیه جیاوازى دهکرێت، ئهگینا سوپاس بۆخوا ههرگیز حهزناکهم بانگهێشت بکرێم بۆ سفرهیهک که بهخوێنى شههیدان رازابێتهوه، خهڵکى ههڵهبجه لهناو مۆنۆمێنتهکهدا له2011 رێزلێنانیان بۆکردم،  13 کهناڵى لێبوو لهکهناڵه عهرهبیهکان و ئهوانى تر، یهک کهناڵى تهلهفزیۆن لهحزبى سۆسیالیست زیاتر پهخشى نهکرد، چونکه حزب و دهسهڵات بۆى نهکردوم، خهڵکى ههڵهبجه بۆى کردم.

هاوڵاتى: لایڤ میوزیک دهکهیت؟

میدیا حسێن: من لایڤ میوزیک دهکهم لهسلێمانى و ههولێرو دهرهوهى کوردستان، دانیشتنم ههیه لهگهڵ سهروو تهمهنى خۆم و مامناوهندو ئهو کهسانهى ئاستى هۆشیارییان بهرزه، خۆم خۆشحاڵ دهبم لهنزیکهوه هونهرهکهمیان پێشکهش بکهم، زۆرترین داواکاریشم لهسهره، هۆتێل تایتانیک های کریست و چوارچراو کریستاڵ، هونهر پێویسته ئهوهى تیاى سهرف دهکهیت لێت دهسکهوێتهوه، بۆیه بۆ خراپه له رێگهى لایف میوزیکهوه، شتێکت دهست بکهوێت، چونکه لاى ئێمه کهسێک نایهت لهغهیبهوه پاره بکات بهگیرفانتاو بڵێ بڕۆ ئیبداع بکه و هونهرهکه پێشخه، هونهرمهند بژیهنێت بۆئهوهى داهێنان بکات.

هاوڵاتى: دانیشتنى میدیا حسێن و جێگرى کوڕت لهماوهى ههفتهیهکدا زۆر کهس بینى؟

میدیا حسێن: دانیشتنێکم کرد لهگهڵ جێگرى کوڕم، تائیستا بهههفتهیهک گهیشته چارهکه ملیۆنێک بینهر،  چ کهناڵێک ههیه لهکوردستان که بهرنامهیهکى هونهرى بکات ئهوهنده بینهرى ههبێت.

هاوڵاتى: کۆنسێرتت پێ چۆنه؟بۆ تائێستا کۆنسێرتت نهکردووه؟

میدیا حسێن: تائیستا کۆنسێرتم نهکردوه، پێویستم به کۆنسێرت نیه، چونکه زۆر لهنزیکهوه بینراوم و گۆرانیم بۆ خهڵکى خۆم وتووه، ههوادارانم بهردهوام لهدهورو پشتمن، زۆر دهرکهوتوم  ئهگینا شتێکى باشهو پێویسته، من به فیستیفاڵهکان پڕم کردۆتهوه.

هاوڵاتى: بۆ کلیپت  بۆ هیچ لهگۆرانیهکانت نهکردووه؟

میدیا حسێن: کلیپم نیه ههندێک وێنهم بۆ گیراوهو پێویستیشم بهکلیپ نیهو من سپۆنسهرهکهم  گیرفانى خۆمهو ناتوانم پارهى ماڵ و منداڵم سهرف بکهم و بیدهم لههونهرهکهم، خهڵک وابزانم ئهوهندهیان لهمن دهوێت کهگۆرانیهکانیان بۆ بلێم، له گوێوه بۆ روح و بۆ دڵ، کلیپ دیمهنێکى جوان پیشاندهدات، بهڵام که وێنهکه لاچوو بیردهچێتهوه.

هاوڵاتى: کوڕهکانت ههمان رێچکهى خۆتیان گرتوه وهک گۆرانی وتن، بهڵام ستایلیان جیاوازه؟تاچهند هاوکاریان بویت؟

میدیا حسێن: سێ کوڕم گۆرانی دهڵێن و ستایلى من و جێگر جیاواز نیه، زۆر بهڵام دهنگمان جیاوازهو لهیهک ناچێت، لهڕوى هونهرهکهوهو لهڕوى میوزیکهوه ئهکادیمى تره، دڵنیام دواڕۆژێکى باشیان دهبێت و  پشتیوانیان بوم و لهڕوى ئاوازو تێکستهوه هاوکاریان بوم و بۆم داناون، بهرچاوڕونیم پێداون، بهڵام خۆیان تواناو حهزیان ههبوه بۆى.

هاوڵاتى: بهکۆپلهیهک مهعاناتى خۆت بهخوێنهرى رۆژنامهکه و ههوادارانت بلێیت چى دهلێیت؟

میدیا حسێن:

نه ئێستام و نه منداڵیم نه لهتافى ههژده ساڵیم

لهڕۆژێکم لهزهت نهدى وهک یهک بون شیرینى و تاڵیم

خۆم تهرازی سهنگى خۆمم لهگهوههرى مانا حاڵیم

رۆژێک نهمدیوه یهکسان بێت دڵى پڕو دهستى خاڵیم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار