ئافره‌تێکى کورد له‌ته‌مه‌نى په‌نجا ساڵیدا بۆ یه‌که‌مجار ده‌بێته خاوه‌نى منداڵ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له رانیه ده‌بێته دایک و سه‌ربارى چه‌ندین مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانی به‌ڵام توانى بۆ یه‌که‌مجار منداڵه‌که‌ى له باوه‌ش بگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندرووستى ڕاپه‌ڕین ئاشکراى کرد ستافى نه‌شته‌رگه‌ریى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له رانیه، توانیویانه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کى سه‌رکه‌وتوو بۆ له‌دایکبوونى منداڵێک ئه‌نجام بده‌ن، که دایکه‌که له ته‌مه‌نى په‌نجا ساڵیدایه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێکى ته‌ندروستى رانییه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو دایکه‌که چه‌ند نه‌خۆشییه‌کى دڵ و گوشارى خوێنى هه‌بووه، به‌ڵام له‌پێناو رزگارکردنى گیانى مناڵه‌که و دایکه‌که، تیمى نه‌شته‌رگه‌ریى بڕیاریانداوه نه‌شه‌رگه‌ریى بۆ ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵیه بکه‌ن که بۆ یه‌که‌مجاره له ژیانى هاوسه‌رگیریدا، دووگیان ببێ.
هاوکات، ئه‌وه‌شروونکراوه‌ته‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌که سه‌رکه‌وتووبووه‌و ته‌ندروستى دایک و کۆرپه‌له‌که‌ى جێگیره.