سێوه‌ خه‌سره‌و راهێنه‌ری کۆنفۆ شاوڵێنگ: ئه‌گه‌ر باوکێکى باشم له‌پشته‌وه‌ نه‌بێت ناتوانم ئه‌م کاره‌ بکه‌م

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى- لاڤین مهحمود

سێوه خهسرهو کچێکى شارى سلێمانییهو دهرچوى بهشى کۆمپیوتهره، لهبهر حهزى زۆرى بۆ هونهرى بهرگرى «شاوڵین» دهبێته مامۆستاى کۆنفۆ

سێوه خهسرهو تهمهن ٢١ ساڵ مامۆستاى کۆنفۆى تیپی خهونى منداڵان کهتهمهنیان لهنێوان 4-6 ساڵه، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهحهزى بۆ هونهرى بهرگرى شاوڵین دهکات و ئهزمونى ژیانیمان بۆ دهگێرێتهوه.

سێوه دهڵێت باوک و دایکی پشتگیریی زۆری دهکهن بۆیه لهکارهکهى سهرکهوتووه.

ههروهها دهڵێت «ئهم هونهره ناخ و جهستهو توانای  مرۆڤ بههێز ئهکات،  یهکێک بوم لهو کچانهى زۆر شهرمن بووم، بهڵام ئێستا گۆڕاوم»

هاوڵاتى: سوودى ئهم هونهره چییه؟

سێوهخهسرهو : ئهم هونهره ناخ و جهستهو توانای  مرۆڤ بههێز ئهکات، ههروهها من یهکێک بووم لهو کچانهى کهزۆر شهرمن بووم و توانای قسهکردنم لاوازه.

هاوڵاتى: چۆن بوو سهرهتا ئهم هونهرهت ههڵبژارد ئایا حهزو خولیای خۆت بوو؟

سێوه خهسرهو: ههر لهمنداڵیمهوه حهزێکى زۆرم ههبوو بۆ ئهم هونهره، بهڵام لهبهر کۆمهڵگهکهو ماڵهوهم نهمدهتوانى بڕۆم، ههتاوهکو گهیشتمه قۆناغى زانکۆ، ئیتر لهوێ لهیهکهمینهکانى زانکۆ بووم، باوکم پێى وتم چیت بۆ بکهم، منیش وتم با بچم بۆ کۆنفۆ، بیرمه ههمیشه بهمناڵى پلێس تێشنم ئهکردو یاریم پێئهکرد، زۆر حهزم لهکۆنفۆ بوو لهجۆرى شاوڵین، چونکه ستایلێکى جیاواز بوو بهلامهوه.

هاوڵاتى: ئایا رووبهڕووى قسهى کۆمهڵگه نهبویتهوه کاتێک بۆ یهکهم جار دهرکهوتى؟

سێوه خهسرهو: سهرهتا کاتێ بڕیارمدا ئهم هونهره بکهم، دواتر لهخهڵکى دهبیستهوه دهیانوت ئهم هونهره بۆ تۆ گونجاو نیه ئهمه بۆ کوڕ ئهبێت، کچ جهستهى رهق ئهبێت و ناشیرین ئهبێت و ناتوانێت و بهکەڵکى تۆ نایهت عهیبه بۆ ئافرهت نابێت، وایان ئهزانى بههۆى ئهم هونهرهوه وهکو پیاوێک دهرهکهویت. سهرهتا کاتێ ڤیدیۆم بڵاوبۆوه رهخنهکان زیاتربوون لهدهستخۆشى، بهڵام دواتر دهستخۆشیهکان زیادیان کرد، کهس ههبوو بهتایبهتى ئههاتن دهستخۆشییان لێدهکردم، ههرشتێک کهدهیکهیت دهبێت قوربانى بۆ بدهیت من گوێم بهقسهکانى خهڵکى نهدهداو بهردهوام بووم. لهئێستادا خهڵکانێکى کهم ههن کهقبوڵى نهکهن.

هاوڵاتى: لهههندێک لهوێنهکانتا بهجلى شاوڵینهوه دهرکهوتووى، لهههندێکى تر بهجلى مۆده ئایا دهتهوێ وهکو مۆدێل و فاشیۆن دهرکهوی؟

سێوه خهسرهو: ماوهیهک ئیشى فاشیۆن و مۆدێلم کرد، چونکه جسمم بۆ مۆدێلى جوانه، بهڵام وهکو ئیشى سهرهکى ههرگیز حهزى پێناکهم چونکه ئهو ئیشه لهکوردوستاندا بۆته ئیشێکى ههرهمهکى، ههرچى ههڵدهستێت دهبێته فاشیۆن مۆدێل، بهبێ ئهوهى مهرجهکانیان تێدا بێت، لهزۆر شوێن داوایان لێکردووم بۆ ڤیدیۆ کلیب و بۆ ئیشى مۆدێلى جلوبهرگ، بهس من حهزى پێناکهم، بهڵام حهزدهکهم وهک مۆدێلێکى ئاکشن دهرکهوم نهک مۆدێلێکى فاشیۆن. بهشێوازى شاوڵین دهرکهوم زۆرم پێخۆشتره وهک لهوهى بهشێوازى مۆدێل دهرکهوم، ههرشتێک پهیوهندى به هونهرهکهى منهوه ههبێت من حهزدهکهم بیکهم وهک کچێکى کۆنفۆ.

هاوڵاتى: لهئێستادا چ کارێک دهکهیت؟

سێوه خهسرهو: (٣)  بۆ (٤) مانگ دهبێت وهک مامۆستاى کۆنفۆ تهمرین بهخوێندکارهکانم دهکهم، پرۆژهى منداڵان پرۆژهیهکه حهزانهو رهوزهو مهکتهبیشه، من زیاتر لهبهشى رهوزهکهدام، ئهو تهمهنهى منداڵ خهریکه دهچێته مهکتهب. لهههمانکاتیشدا خۆم ههر فێرخوازم و بهردهوامم لهفێربون ههر له رێکخراوى شاوڵین بهردهوامم، بهس جار جار کارى تریش دهکهم پهیوهندى نهبێ به رێکخراوى شاوڵینهوه.

 هاوڵاتى: بهشدارى هیچ پاڵهوانێتیهکت کردووه؟

سێوه خهسرهو : کۆنفۆ شاوڵین بهشدارى هیچ جۆره پاڵهوانێتیهک ناکات، تهنها دهتوانێت بهشدارى نمایش بکات و بهشێوازى نمایش هونهرهکهى دهربخات.

هاوڵاتى: ئهم هونهره لایهنى روحیشى ههیه لهڕوى روحییهوه چى بهتۆ بهخشیوه؟

سێوه خهسرهو: من زیاتر ئهو جۆره یاریانهم کردوه کهزیاتر بۆ تهرکیزکردن و ئارامى دهروون و بههێزکردنى مێشکه، ههستهکهم ئێستا لهجاران کهمتر توڕە ئهبم و هێمنترم، ههستهکهم له روى روحییهوه باوهڕم بهخۆم زیاتره لهسهر ئهو شتانه سورم کهدهمهوێ بیانکهم و دوودڵ نابم، بڕوا ناکام شتێک ههبێت و نهتوانم ئهنجامى بدهم، فێرى ئهوهى کردوم ببمه کهسێکى خۆڕاگر.

ئهو تهمرینانه زۆر گرنگه بۆ ئافرهتى کوردستان، چونکه زۆربهى کات ههست بهخهمۆکى ئهکهن لهماڵهوه یان بێزارى کهسێک ههبوه بههۆى خهمۆکى خۆى کوشتوه، بهڵام ئهم هونهره وائهکات بڕوات بهخۆت بێت و خهمۆکى لێت دورکهوێتهوهو ههمیشه ههست به راگرتنى هاوسهنگى بکهیت لهههستهکاندا.

هاوڵاتى: چۆن بوو بڕیارتدا پڕۆژهى هێزى فڕین بکهیت؟

سێوه خهسرهو: من و هاوڕێکهم بهناوى  رێکار گروپێکمان دروستکرد بهناوى هێزى فڕین، ویستمان لهڕێگهى ئهم گروپهوه هونهرهکهمان زیاتر دهربخهین. ههردوکمان لهڕێکخراوى شاوڵین کلاسیک تهمرینمان دهکرد کهڕێکخراوێکى کۆنفۆیه، دهتوانى لهوێ فێرى ئهم هونهره بیت، بهڵام ههستمکرد لهوێ نهمدهتوانى زیاتر خۆم دهرخهم، بهڵام کاتێ هاتم ئهم گروپهم دروستکردو چهند نمایشێکم کرد، یهکێک لهنمایشهکانمان بۆ پهیمانگاى وهرزشى سلێمانى بوو، ههروهها سهردانکردنى ههتیوخانهکان باسى هونهرهکهمان بۆ دهکردن، یان سیمینارمان دهکرد، لۆگۆى گروپهکهمان کردوه بهدوو بهش، بهشێکى کوڕان و  بهشێکى بۆ کچان، من و هاورێکهم رێکار بهڕێوهى دهبهین، ئهوهى بهلاى منهوه گرنگ بوو بهشدارى کردنى کچان بوو لهو گروپهدا.

هاوڵاتى: جگه لههێزى فڕین پڕۆژهى ترت کردووه؟

سێوه خهسرهو: وهک ستافێکى چوار کهسى لهگهڵ هاوڕێکانم که سهر بهڕێکخراوى شاوڵین، نزیکهى ٥٠ کچى ئاوارهکانى عهربهتمان کۆکردۆتهوه لهو کچانهى ناخیان رووخاوهو لهتهمهنێکى گهنجدا ئاواره بوون، هاتوین هێزیان پێ ئهدهین ورهیان بهرزهکهینهوه، ئهوهى عهربهت کارێکى خێزخوازى بوو ١٥ رۆژى خایاند لهماوهى ئهو (15) رۆژهدا ئیستفادهیهکى باشیان لێکرد تهواو پێیانهوه دیار بوو، زۆریان پێخۆش بوو، ههستم کرد ئهو بێتاقهتى و خهمۆکییهیان لهسهر لاچوه، ههستیان بهئارامى ئهکرد، ئێستا لهگهڵ زۆربهشیان پهیوهندیم ماوه.

هاوڵاتى: خێزانهکهت پێیان خۆشه ئهم هونهره دهکهیت؟

سێوه خهسرهو: باوکم زۆر پاڵپشتیم ئهکات، ئهوشتانهى حهزم لێیهتى بهئازادى بیانکهم زیاتر هونهرهکهم بهرهوپێش ببهم، ئهگهر باوکێکى باشم لهپشتهوه نهبێت ههرگیز ناتوانم ئهمه بکهم، لهبهرئهوه ههمیشه ستایشى دهکهم لهگهڵ ئهودا دایکیشم زۆر هاوکارمه حهزدهکات بهرهوپێش بڕۆم.

هاوڵاتى: سوودى ئهم هونهره چیه؟

سێوه خهسرهو: ئهم هونهره ناخ و جهستهو توانای  مرۆڤ بههێز ئهکات، ههروهها من یهکێک بوم لهو کچانهى کهزۆر شهرمن بووم توانای قسهکردنم لاواز بوو، ههستم ئهکرد جهستهیهکى لاوازم ههیه، ئێستا ههستهکهم زۆر باشترم و زۆر گۆڕاوم، ههروهها بههێزکردبى تهرکیز ،خهڵکى ئێمه تهرکیزى کهم بووه بههۆى تهکنهلۆجیاو گۆڕانى ساڵهکان، ههروهها ئهو کهسانهى شاوڵین ئهکهن زۆر بهکهمى توشى نهخۆشى جهڵدهى دڵ و نهخۆشى شهکره ئهبن و بهرگرییان بهرانبهر نهخۆشى بههێز ئهبێت، ئهم هونهره پێویستى بهکات و مانهوهیه لهسهرى ئهگهر بهردهوام بویت رۆژ بهڕۆژ  باشتر ئهڕوات و باشتر ئهبێت.

هاوڵاتى: چى بهو کچانه دهڵێیت لهبهر قسهى کۆمهڵگه ناتوانن بێنه ناو ئهو هونهرهوه؟

سێوه خهسرهو: کاتێ خهڵک کچێکى کۆنفۆ دهبینێت بهلایانهوه سهیره، ههر کچێکیش کهدهیهوێت ئهو هونهره بکات ههندێ جار کۆمهڵگهش لهپشتیهتى، بهڵام خێزان رێگهى پێنادات ههرکچێکیش حهزى لهم هونهره بێت پێویسته بهربهستهکان بشکێنێت، یهکێک لهو هۆکارانهى کچان ناتوانن بهشدارى بکهن ئهوهیه ئیرادهیان لاوازه، وابیر ئهکهنهوه ناتوانن ئهم شته ئهنجامبدهن، بهڵام ئهگهر حهزهکهیان زیاتر بێت لهبێ ورهییهکهیان ئهوه بهدڵنیاییهوه دهتوانن بهباشى ئاستیان بهرهوپێش ببهن، ئهگهر یاریزانێکى ئهم هونهره بیت بهڵام ئهبێت ئهوهت بیرنهچێت کهکچیت، دهبێت گرنگى بهژیانى کچێتیى خۆشت بدهیت.

هاوڵاتى: ئامانجت چیه؟ دهتهوێت بگهیت بهچی؟

سێوه خهسرهو: حهزدهکهم لهداهاتودا کارى خێرخوازى کهپێویست بێت بیکهم، پرۆژهیهکى وا گهوره بکهمهوه بتوانم خزمهت بهخهڵک بکهم لهکوردستان، ئهو کهسانهى دهرفهتیان لهبهردهم نیه دهرفهتیان بۆ دروستبکهم حهزدهکهم کۆنفۆ ببێته مهنههجێک و بخوێندرێت، حهز ئهکهم تێکهڵ بهکارى ئهکتینگ بم و حهزئهکهم لهداهاتویهکى دووردا پرۆژهیهکى گهوره بکهمهوه بهشێوازى معهسکهڕێژى زۆر گهوره کهخهڵک بتوانێت تیایدا تهمرین بکات، بۆ ئهوهش من پێویستم بهلایهنى ماددى، ههم لایهنى مهعنهوییه، قهد نائومێد نیم لهکردنى، حهزیش دهکهم بهشێکى گهوره بۆ کچان و کوڕان بهیهکسانى بتوانین خزمهتى خهڵکى پێبکهین

کاتێک کهسێک پێم دهڵێت لهتۆوه فێرى شتێک بووم، ههستدهکهم من خهونهکهم بهدیهاتوه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار