لیندزی گراهام هەڕەشەی "دۆزەخ" لە تورکیا دەکات ئەگەر سنوور ببەزێنێت

9 months ago



کاکەلاو عەبدوڵا

سیناتۆری دیاری ئەمریکا لیدزی گراهام هۆشداری دایە تورکیا کە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵنەکراوە بۆ پەلاماردانی سوریا و کۆنگرێس دژایەتیەکی گەورەی دەکات. راشیگەیاند سزای دۆزۆەخی بەسەر تورکیادا دەپێنن ئەگەر هێز بەرەو باکوری سوریا بجوڵێنێت.

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە تویتێکدا رایگەیاند "بۆ حکومەتی تورکی: ئێوە گڵۆپی سەوزتان بۆ هەڵنەکراوە بچنە نێو باکوری سوریاوە، لەئێستادا دژایەتیەکی گەورەی هەردوو پارت هەیە لەبەرامبەر ئێوە لە کۆنگرێس، کە دەبێت وەك هێڵێکی سوور بیبینن و تێینەپەڕێنن".

وتیشی "ئەگەر تورکیا بەرەو باکوری سوریا بجوڵێت، سزاکان لە دۆزەخەوە (کۆنگرێس)ەوە دێت.. سزای فراوان قوڵ، تێکشێنەر"

هەروەها وتی "ئەگەر دەتانەوێت ئەو پەیوەندییە لاوازەی ماومانە تێکی بشکێنن، ئەوا داگیرکردنی باکوری سوریا ئەو کارە ئەنجام دەدات".

لەسەرەتای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر کە رایگەیاند تورکیا هێرش ئەنجام دەدات بۆ باکوری سوریا و هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە، لیندزی گراهام بەتووندی دژی ئەو هەنگاوە وەستاوەتەوە بە کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ کوردانی سوریا لە کۆنگرێس.

پێشتریش رایگەیاندبوو کە پرۆژەیاسایەك پێشکەش دەکات لە ئەنجومەنی وەزیران دژی بڕیارەکەی ترەمپ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار