شەقامی 100 مه‌ترییه‌که‌ى سلێمانى ئیحاله‌ کراوە بۆ جێبەجێکردن

سەرۆکایەتیی شاره‌وانیى سلێمانى دەڵێت؛ تائێستا بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانییان بەدەست نەگەیشتووە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پرۆژهى شەقامی سهد مهترى سلێمانى لهلایهن وهزارهتى شارهوانى حکومهتى ههرێمى کوردستانهوه ئیحالهکراوه بۆ سهرۆکایهتى شارهوانى سلێمانى و دهتوانن دهست بهجێبهجێکردنى بکهن.

شهقامى سهد مهترى سلێمانى بڕیاربوو لهکۆتایى ساڵى ٢٠١٣ دهستپێبکات و بڕى ٤٧٠ ملیار دینارى لهلایهن حکومهتهوه بۆ تهرخانکرا تا لهماوهى سێ ساڵدا جێبهجێ بکرێت، بهڵام بههۆى قهیرانى داراییهوه جێبهجێکردنى دواکهوت.

وهزارهتى پلاندانان ٩٠ ملیار دینارى تهرخانکرد وهک گوژمهى یهکهمى پرۆژهکه، بهڵام دواتر کهمکرایهوه بۆ پهنجا ملیار دینار و لهسهر حسابى وهزارهتى داراییه.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى بۆ هاوڵاتى دهڵێت: پرۆژهى سهد مهترى سلێمانى مردووهو لاى وهزارهتى شارهوانییه.

رێکهوت زهکى، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «پرۆژهى شهقامى سهد مهترییهکه مرد، لاى وهزارهتى شارهوانى گیریخواردووه، لهدهستبهکاربوونى کابینهى نۆیهمهوه تائێستا لاى وهزارهته لهکاتێکدا که لهلایهن گروپى کۆمپانیاکانى قهیوانهوه بڕیاره جێبهجێ بکرێت، ههموو ئامادهکارییهکانى بۆ دهستپێکردنى کردووه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، تا فهرمانى وهزارهتى شارهوانى نهبێت، پرۆژهکه دهستپێناکرێت «بڕى پهنجا ملیار دینار وهک یهکهم گوژمهى پرۆژهکه تهرخان کراوهو لهسهر حسابى وهزارهتى داراییهو ههرکات دهستپێبکات کۆمپانیاکه دهتوانێت له رێگهى بانکهوه پارهکه وهربگرێت».

پرۆژهى شهقامى سهد مهترى سلێمانى پێشتر لاى پارێزگارى سێمانى بووهو وهزارهتى شارهوانى لهپارێزگارى سلێمانى وهرگرتۆتهوه.

بهڕێوهبهرى راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى حکومهتى ههرێم دهڵێت پرۆژهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى ئیحالهى سهرۆکایهتى شارهوانى سلێمانى کراوهو دهتوانن جێبهجێى بکهن.

کۆردۆ عومهر، بهڕێوهبهرى راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «پرۆژهکه له رووى ئیدارییهوه کێشهى نهبووه، بهڵکو قهیرانى دارایى ساڵانى رابردوو کێشهى دروست کرد بۆ پرۆژهکه، پێش قهیرانهکه پرۆژهکه لهوهزارهتى شارهوانییهوه گواسترایهوه بۆ پارێزگارى سلێمانى لهسهردهمى دکتۆر ئاسۆ فهرهیدون، دواتر جارێکى دیکه پرۆژهکه گواسترایهوه بۆ وهزارهتى شارهوانى».

ناوبراو وتیشى «پرۆژهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى ئیحاله کراوه بۆ سهرۆکایهتى شارهواونى سلێمانى و دهتوانن جێبهجێى بکهن، لهوهزارهت ئیشى نهماوهو بهتهواوى ئیحاله کراوهو بهرپرسیارێتییهکهى لهسهر  شارهوانى سلێمانییه«.

بهرێوهبهرى راگهیاندنى شارهوانى جهختى لهوهشکردهوه کۆمپانیاى قهیوان لهلایهن سهرۆکایهتى شارهوانى سلێمانییهوه دیارى کراوهو جێبهجێ دهکرێت.

لهقۆناغى یهکهمدا 32 کیلۆمهتر لهکۆى 146 کیلۆمهتر جێبهجێ دهکرێت که لهتاسڵوجهوه دهستپێدهکات تا گوندى دهمرکانى لاى عهربهت.

قۆناغى یهکهمى شهقامى سهدمهترى حهوت یهکتربڕى تێدایه که سیانیان بچوک و چواریان گهورهیه، ههشت پردى تێدایه که پێنجیان  بۆ پهڕینهوهى  هاوڵاتیان و ئامێره کشتوکاڵیهکانیان دیارى کراوه.

ئازاد رهسوڵ، بهرێوهبهرى فهرمانگهى شهقامى سهدمهترى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» ئاگادارى ئهوهنیم پرۆژهى سهدمهتریهکه لهلایهن وهزارهتى شارهوانییهوه ئیحالهى سهرۆکایهتى شارهوانى سلێمانى کرابێت».

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەوە رەت دەکاتەوە بەفەرمی ئیحالەکردنی شەقامی سەد مەترییەکەیان پێگەیشت بێت، سەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە هاوڵاتى وت «تائێستا بەفەرمی پرۆژەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ئیحالە نەکراوە، هەر کاتێک پێمان بگات دەست بەجێبەجێکردنی دەکەین»، ئەوەشی دووپات کردەوە؛ کەپارێزگاری سلێمانیو سەرۆکی شارەوانی نیەتی جددیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

شهقامى سهدمهترى سلێمانى بڕیاربوو لهکۆتایى ساڵى 2013 دهستپێبکات و بڕى 470 ملیار دینارى لهلایهن حکومهتهوه بۆ تهرخانکرا تا لهماوهى سێ ساڵدا جێبهجێبکرێت، بهڵام بههۆى قهیرانى داراییهوه جێبهجێکردنى دواکهوت بۆ ئهمساڵ و بڕیاره لهلایهن کۆمپانیاى قهیوانهوه بخرێته بوارى جێبهجێکردنهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار