شۆفێرى پاسه‌که‌ى په‌یمانگاکه‌ى دوکان «تازه‌ مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه‌«

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

کۆژین جهبار خوێندکارى پهیمانگاى تهکنیکى دوکان ههرگیز ئهو ساتهى بیرناچێتهوه که لهگهڵ هاوڕێکانى لهناو پاسى تایبهت بهگواستنهوهیاندا لهسهر رێگهى دوکان سلێمانى وهرگهڕان و بههۆیهوه هاوڕێیهکیان گیانى لهدهستدا و زۆربهى خوێندکارهکانى دیکهش برینداربوون.

کۆژینى تهمهن 24 ساڵ، که بههۆى رووداوهکهوه کۆڵهکهى لووتى شکاوهو دهست و قاچیشى لهجێ چووه، لهبهشى دواوهى پاسهکهوه دانیشتبوو، کاتێک بینى شۆفێرهکه کۆنتڕۆڵى لهدهستداو ئۆتۆمبیلهکه ئهمبهرو ئهوبهرى دهکرد.

«من زۆر بهئاگابووم و دوعام کرد هیچم لێنهیەت، چونکه تازه دهمزانى وهردهگهڕێین».

کۆژین کهئێستا نهخۆشخانهى جێهێشتووه باسى لهوهکرد، شۆفێرى پاسهکه زۆر خێرا رۆیشتووه و پێشبڕکێی کردووه «ههر زیڕهمان کردبوو، ئهوهنده خێراو تهقهڵى لێ دهدا کهدهڕۆیشت، شۆفێرهکه زۆر منداڵهو وتوویانه تازه مۆڵهتى شۆفێرى وهرگرتووه«.

لهڕووداوهکهدا کچه خوێندکارێک بهناوى چاوان هادى گیانى لهدهستداو 24ى دیکهش برینداربوون، که کۆژین یهکێکه لهبریندارهکان.

پاسهکه 25 خوێندکارى تێدابوو، بریندارهکان لهبنکهى تهندروستى پیرهمهگرون چارهسهرى سهرهتاییان بۆکراوهو  رهوانهى نهخۆشخانهى شارى سلێمانى کران.

جهبار عهلى، باوکى کۆژین وتى «کچهکهم گیانى بهئازاره، تهنیا دوعاى ئهوهمانه کهکچهکهم ماوهو نهمردووه، بهڵام بهداخهوه بۆ منداڵێک کهپاسێکى دهدرێته دهست و روحى ئهو ههموو منداڵهى ئهو خهڵکهى لهدهستدایه«.

لهکۆى ئهو خوێندکارانهى برینداربوون، پێنج خوێندکار لهنهخۆشخانه ماونهتهوه، کهیهکێکیان فهقهرافى درزى بردووهو سێ خوێندکارهکهى تر بارى تهندروستیان جێگیرهو تهنیا پێویست دهکات لهژێر چاودێریدا بن، کوڕه خوێندکارێکى دیکهش بارى تهندروستى ناجێگیرهو لهحاڵهتى بێهۆشیدایه.

کاوه رهزا، راگرى پهیمانگاى تهکنیکى دوکان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهگهڵ خوێندکارهکانمدام و زۆر دڵگرانم بهم ڕووداوه دڵتهزێنه، بهڵام ئهوهى جێگهى دڵخۆشیه زۆربهى خوێندکارهکان بارى تهندروستیان جێگیره«.

ئاماژهى بۆ ئهوهکرد، یهکێک لهخوێندکارهکان پێویستى بهنهشتهرگهریى بووهو بۆیان کردووهو بارى تهندروستى جێگیرهو ئهوانهى تر برینهکانیان کهم بوون و چارهسهریان بۆ کراوە.

لهبارهى پاسهکهوه وتى «لهدوکاندا دوو نوسینگهى پاس ههیه کهخوێندکارهکان خۆیان لهڕێگهى ئهو نووسینگانهوه پاسهکان دهگرن و ئێمه ئاگادارى هیچ لهو نووسینگانه نین».

پاسهکه لهلایهن نووسینگهى شهنهوه دابینکراوه بۆ خوێندکارهکان، بهڵام وهک بهرپرسانى نووسینگهکە باسى دهکهن ئهو شۆفێره، شۆفێرى ئهوان نهبووه.

ههڵۆ ئهحمهد، خاوهنى نووسینگهى شهن لهدوکان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «نامهى خوێندکارم لایه کهداوایان لهشۆفێره پاسهکه کردووه، خێرا بڕوات، وتویانه خێرا بڕۆ یان دادهبهزین خۆمان بهپێ دهڕۆین».

وتیشی «ئهمه قهزاو قهدهره، ئهگینا ماوهى ههشت ساڵه نووسینگهمان ههیه تووشى حاڵهتى ئاوا نهبووین و خوێندکارێک گلهیى لێمان نهبووه، ئهو شوێنهى ئهو پاسهکهى لێوهرگهڕاوه جادهکهى زۆر وێرانهو چهندین جار حاڵهتى وهرگهڕانى سهیارهى لێبووه«.

لهبارهى شۆفێرى پاسهکهوه وتى «ئهوه شوفێرى ئێمه نهبووه شوفێرهکهى خۆمان سهیارهکهى شکاوهو ئهمهى بهبێ پرسى ئێمه لهبرى خۆى ناردووه، سێ خوێندکار چونهته نووسینگهکهو وتویانه پێمان خۆشه بهردهوام ئهم شۆفێره هاتوچومان پێبکات لهبرى ئهوهى خۆمان».

دواى رووداوهکه بهرپرسانى هاتوچۆى سلێمانى لێکۆڵینهوهیان دهستپێکردووهو هۆکارى رووداوهکه بۆ تیژڕهویی دهگهڕێننهوه.

رائید کاروان حهمهسدیق، وتهبێژى پۆلیسى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئهوهى لهڕێگهى پشکنینهوه دهرکهوتووه زۆر تیژڕهو بووهو کۆنتڕۆڵى لهدەستداوه، بهو هۆیهوه لهسهر شهقامهکه لایداوهو چۆته سهر گڵهکهو وهرگهڕاوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار