سیناتۆر بۆب مێنێندز: ترەمپ شەرمەزاری کردین
"تره‌مپ هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌جێده‌هێڵێت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا بكوژرێن".
5 ساڵ لەمەوپێش
ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سیناتۆر بۆب مێنێندز، ره‌خنه‌ی توندی له دۆناڵد ترەمپ گەرت بەهۆی ریگەدان بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤا و وتی سەرۆک شەرمەزاری هێنایە سەر ولاتەکەمان.
سیناتۆر بۆب مێنێندز، له تویتێکدا دەڵێت "سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵ كورد راهێنان و شه‌ڕیان له‌دژی داعش كرد. ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌جێده‌هێڵێت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركیا بكوژرێن".
هەروەها دەڵێت "سه‌رۆك شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته سه‌ر وڵاتمان".
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا زۆرینەی سیناتۆرە ئەمەریکیەکان رەخنەیان لە ترەمپ گرتوە و ٥٦ کەسیشان داوە لە کۆشکی سپی دەکەن ریرگی بکات لە هێرشەکانی تورکیا.
هەروەها دوو سناتۆری کۆماریەکان و دیموکراتەکان پێکەوە پرۆژە یاسایەکان نوسیوە بۆ سزای ئابورو و سیاسی و دبلۆماسی بەسەر تورکیادا.