دەقی پرۆژە یاسای سزادانی تورکیا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەردوو کۆنگریسمان پڕۆژەیاسای گراهام-ڤان هۆڵ پرۆژیە یاسایەکیان ئامدە کردوە بۆ سزادانی تورکیا لەسەر هێرشکردنە سەر رۆژاڤای کوردستان.

پڕۆژەیاسای گراهام-ڤان هۆڵ لەسەر سزای تورکیا

٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

 

سزای زۆرەملێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەرەتای بەیاسایکردنی ئەم پڕۆژەیاسایەوە ئەگەر  حکومەت هەر ٩٠ ڕۆژێك دڵنیایی و شایەتی نەدات لە گۆنگرێس کە تورکیا تاکلایەنانە ڕەفتار ناکات لە سوریا و هێزەکانی کشاندوەتەوە، بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی پاڵپشتی تورکیاشەوە، لەو ناوچانەی داگیری دەکات لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستی پێکردووە.

پڕۆژەیاساکەمان ئەم سزایانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:

 

بەشی یەکەم: سزا لەسەر بەرژەوەندی و سامانەکانی سەرکردایەتی تورکیا لە ئەمریکا

  • سەرۆك
  • جێگری سەرۆك
  • وەزیری بەرگری
  • وەزیری دەرەوە
  • وەزیری خەزێنە و دارایی
  • وەزیری بازرگانی
  • وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان

 

بەشی دووەم: سزا دژی پێدانی هاوکاری سەربازی بۆ تورکیا

سزا دژی هەر کەسێکی بیانی کە پاڵپشتی دارایی، سەربازی، تەکنەلۆجی دەستەبەر دەکات بۆ تورکیا یان پێی دەفرۆشێت، یان بەئاشکرا گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەنجام بدات لەگەڵ تورکیا، لەوانە:

  • فرۆكەی جەنگی یان پارچەکانی، سیستەمی هێرش و بەرگی کە لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە بەکاربهێنرێت.
  • کەلوپەلی ئۆتۆماتیکی و خزمەتگوزاری کەلەلایەن هیزی زەمینی و دەریایی تورکیاوە بەکابهێنرێت.
  • چەك و سیستەمی بەرگری کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەکاربهێنرێت.

 

بەشی سێیەم: سزا دژی کەرتی وزەی تورکیا

  • سزا خستنەسەر هەر کەس و قەوارەیەکی بیانی کە کەلوپەل، خزمەتگوزاری، تەکنەلۆجیا، زانیاری، یان هەر پاڵپشتییەکی تر دەستەبەر دەکات کە بەشدار بێت لە هێشتنەوە یان پشتیوانیکردنی بەرهەمی نەوت و گازی سروشتی ناوخۆی تورکیا  کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەکاربهێنرێن.

 

بەشی چوارەم: قەدەغەکردنی هاوکاری سوپای ئەمریکا

  • قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەلوپەلی بەرگری، خزمەتگوزاری، تەکنەلۆجی بە سوپای تورکی
  • قەدەغەکردنی فرۆشتن و گواستنەوەی جبەخانە و تفاق

 

بەشی پێنجەم: یاسای "روبەڕووبونەوەی نەیارانی ئەمریکا لەڕێی سزاوە" یان (کاتسا) لەسەر ئێس-٤٠٠

  • پێناسەکردنی  کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ بە گواستنەوەیەکی بایەخدار  لەژێر بڕگەی ٢٣١ی یاسای کاتسا
  • سەپاندنی سزای کاتسا دەبێت لە ١٨٠ ڕۆژدا رووبدات لەوکاتەی وەك بایەخدار پێناسە دەکرێت

 

بەشی شەشەم: لێخۆشبوون لە سزاکان

  • یارمەتی مرۆیی
  • هاوکاری پزیشکی
  • هاندان بۆ دیموکراسی / یارمەتی لە هەڵبژاردندا
  • پێدانی زانیاری هەواڵگری

 

بەشی حەوتەم: داواکردنی ڕاپۆرت

  • ڕاپۆرت لەسەر سەروەت و سامانی سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان

 

بەشی هەشتەم: سنوردارکردنی ڤیزە

سنوردارکردنی ڤیزە بۆ سەرکردایەتی تورکیا لە سەردانکردنیان بۆ ئەمریکا.

 

وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار