جۆ بایدن: دەبێت ترەمپ دوور بخرێتەوە... خیانەتی لەو جەنگاوەرانە کرد کە لەشەڕی داعش یارمەتیان داین

9 months ago



هاوڵاتی

جۆ بایدن جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکاو یەکیک لە کاندیدەکان بۆ هەڵباژردنی ٢٠٢٠ داوادەکات ترەمپ دوربخریتەوە بۆ پاراستنی شکۆی دیموکراستی و دەستووری ئەمەریکا.

جۆ بایدن لە چەند تویتێکدا رەخنە لە ترەمپ دەگرێت لەسەر هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژاڤا.

جۆ بایدن دەڵێت "لە دوو رۆژی رابردوودا تەمپ بەشیوەیەکی بێباکانە، گلۆپی سوری بۆ تورکيا هەڵکردوە کە سوریا داگیر بکات... ئەمڕۆ ئەنجامەکەیمان بینی، تورکیا هێرشی کردوە سەر ئەو شەڕڤانانەی کە یارمەتیان داین لە شەڕی رووبەڕوونەوەی داعش، ئەمە خیانەتە، هەرەشەی تیرۆر زیاد دەکات و ئاسایشی ئێمەش ەکم دەکات"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار