داوا له هاوڵاتیان ده‌کرێت نوێژى هه‌ینى له پارکى ئازادى ئه‌نجام بده‌ن
مه‌لا سامان سه‌نگاوى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مامۆستایه‌کى ئاینى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، نوسیویه‌تى ئاماده‌ى نوێژى هه‌ینى بن له پارکى ئازادى سه‌کۆى ئازاد، بۆ شه‌رمه‌زارکردنى داگیرکارى سوپاى تورکیا و پشتیوانى کردنى ڕۆژئاواى کوردستان.
مه‌لا سامان سه‌نگاوى، له فه‌یسبوکى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تى" تکایه تکایه ئاماده‌بن ئه‌وه‌ى کوردێکى دڵسۆزه ده‌بێت ئاماده‌بێت له ژنان و پیاوان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى نوێژ ناکه‌ن".
هاوکات له سلێمانى و هه‌ولێر و شاره‌کانى تر‌ى کوردستان خۆپیشاندان و ڕێپێوان ده‌کرێت بۆ هاوخه‌مى و پشتیوانى له کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه دواى ئه‌وه دێت بۆردومانه‌کانى شاره‌کانى سوریا به‌ره‌و زیاد بون ده‌ڕۆن و زۆربه‌ى شاره‌کانى ڕۆژئاواى گرتۆته‌وه و به‌رده‌وامه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار