بنیامین ناتانیاهۆ: ئیسرائیل ئامادەیە هاوکاری پێشکەشی گەلی کورد بکات

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند هۆشداری دەدەین لە پاکتاوکردنی کورد لەلایەن تورکەوە و ئامادەین هاوکاری مرۆیی  پێشکەشی  کوردەکان بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بنیامین ناتانیاهۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئیسرائیل بەتوندی  ئیدانەی داگیرکاری تورکیا دەکات  بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سوریا و هۆشداری دەدەین دژی پاکتاوکردنی کورد لەلایەن تورکەکان و هێزە  بریکارەکانیانەوە". 

لەکۆتایدا ناتانیاهۆ نوسیویەتی "ئیسرائیل ئامادەیە هاوکاری مرۆیی پێشکەشی گەلی  کورد بکات".

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکیدا هێرشی کردە سەر ئەو دەوڵەتانەی ئیدانەی دەکەن لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەدا و رایگەیاند "باشترە ئەوانەی ئیدانەمان دەکەن بێدەنگبن چونکە ئۆپەرسیۆنەکەمان بەردەوام دەبێت هەتاوەکو هەموو چەکدارە تیرۆرستەکان لەناو دەبەین".

دوانیوەڕۆی دوێنێ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر باکوری سوریا راگەیاند. 
لەسەرەتایی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا تا ئێستا ٨ کەس کوژراون کە سیانیان شەڕەڤانە و پێنجەکەی دیکە خەڵکی مەدەنین، جگە لەوەی دەیان بریندار هەیە.

بەڵام ئەمڕۆ ئەردۆغان ڕایگەیاند ١٠٩ "تیرۆرستیان" کوشتووە لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە. 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار