لەکۆتا ئامانجی ئەردۆغان تێبگەن

5 ساڵ لەمەوپێش



 

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى

زۆر هەڵەن ئەو کوردانەی وا تێبگەن کەئەردۆغان بەداگیرکردنی رۆژئاواوە دەوەستێت.

بەدرێژایی مێژوو دەسەڵاتدارانی تورک بوونی هەر کیانێکی کوردیان لەهەر شوێنێک بووبێت رەتکردوەتەوە.

مێژوو پێمان دەڵێت سەرجەم سەرهەڵدان و بەرخوودانەکانی کورد چ لەباکوورو هەندێک جاریش لەباشوور بەدڕندەترین شێوە لەلایەن دەسەڵاتە یەک بەدوای یەکەکانی تورکیاوە سەرکووت کراون.

لەناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا سەرۆک سوپاسالاری تورکیا گووتی «گەر کیانێکی کوردی لەئەفەریقاش بوونی هەبێت لەناوی دەبەین».

نە فەرهەنگی تورک وەک نەتەوە  نە وەک  دەسەڵاتی حکومڕانی تائیستا ئەوە قوبوڵناکەن کەجگە لە تورک گەلێکی  دیکە خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.

دەسەڵاتدارانی تورک لەدەوڵەتی عوسمانیەوە ت ئەردۆغان وایان خستووەتە مێشکی تاکی تورکەوە کەکورد مەزنترین هەڕەشەیە بۆ سەریان، ئیدی لەهەر شوێنێک بن.  جا ئەم پڕوپاگەندەیە  کاریگەری خۆی لەسەر تاکی تورک جێهێشتووەو  چونەتە نێو پرۆسەی دژایەتی کردنی کوردەوە.

کەواتە لێرەدا کێشەکە تەنها دەسەڵاتدارکان نین ، بەڵکو تاڕادەیەکی زۆریش نەتەوەی تورکە کەپاڵپشتیەکی گەرەیە بۆ سیاسەتی دوژمنکارانەی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکان.

ئەوەی گرنگە بیزانین ئەم دوژمنکاریە سەرسەختەی دەسڵات و دەوڵەتی تورک بۆ کورد پەیوەست نیە بەجۆری ئەو حزبەی دەسەڵاتی بەدەستە، بۆ نمونە لەعەلمانیەوە تا نەتەوەپەرست  و ئیسلامی، هەرکام  لەم رەنگ و ئایدۆلۆجیایانە لەسەر دەسەڵات بن هەمان سیاسەت  پەیڕە دەکەن.

وەک پێشتر ئاماژەم پێدا  ئەوان دژی تەنها گروپیک، حزبیک، بزاڤێک و کیانێک نین، بەڵکو  دژایەتی هەموو کورد دەکەن، وەک نەتەوە . جا هەرکات دەرفەتییان بۆ هەڵکەوتبێت کاریان بۆ جیبەجێکردنی ئەو سیاسەتە رەگەزپەرستیە  کردوە ، کە لەسڕینەوەی شوناسی نەتەوەی کورددا بەرجەستە دەبێت.

ئیستاش کە بەڕەزامەندی ترەمپ، دەرفەت بۆ ئەردۆغان دروست بووە بۆ لەشکرکیشی بۆ سەر رۆژئاوا بۆ لە ناو بردنی ئەو ئەزموونە بێ وێنەو سەرکەوتووە، رووی  پلانەکەی ئەرۆغان هێدی هێدی  دەردەکەوێت.  مەسەلەکە لەوە دوورترەو پلانەکە  لەوە فراوانترە کەئیستا لەئارادایەک   ئامانجی  ئەردۆغان  وەک خۆی بەر لە یەک دوو رۆژ  ئاماژەی پێداو  نەیشاردەوە ، دوای رۆژئاوا  هەرێمی کوردستان و لە نێو بردنی ئەو ئەزموونە شلۆق و پڕکێشەیەیە.

 وەک چۆن ئەردۆغان بەهانەی بۆ لەشکرکێشی سەر رۆژئاوا دۆزییەوە،  بەهەمان شێوەش بەهانە  بۆ لەشکرکێشی و لە نێو بردنی  ئەزموونەکەی باشوریش دەدۆزێتەوە، (کەئومێدەوارم هەرگیز روونەدات).

بێگومانم دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرکیان بەم مەترسیە کردووە .پرسیار ئەوەیە ئایا  خۆیان بۆ ئەو ئەگەرە ئامادە کردووە؟ دەبێ بەرپرسانی هەرێم لەوە دڵنیابن لەئەگەری  لەشکرکێشی تورکیا  وهەوڵی لەناوبردنی ئیدارەی هەرێم ، لە ئیدانەکردن بەولاوە هیچ دەوڵەتێک  بەئەمەریکاشەوە  ئامادە نابێت  رێگری لەو کارەی تورکیا بکات .

بۆیە پێوستە لەئێستادا دەسەڵاتدارانی هەرێم لەوە تێبگەن گەر ئەو ئەزموونەی رۆژئاوا شکست بهێنێت ، ئەوە لە ئایندەدا سەرەیان دێت، جا بۆ ئەوەی  دۆخەکە نەگاتە ئەو ئاستە، گرنگە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەونە خۆیان و چیان پێدەکرێت بۆ  نەگەشتنی ئەو پلانە مەترسیدارە  بەهەرێم، بیکەن.

بەهۆی  کاریگەری و  دەستتێوەردانی دەسەڵاتی تورکیا لەهەرێم و  کۆنترۆڵکردنی هەندێک کایەی گرنگی (ئابووری و  سیاسی) کڕینی هەندێک سیاسی و بازرگانی بەرژەوەندیخواز، پێدەچێت بەرپرسانی هەرێم بەتایبەت پارتی و یەکێتی نەتوانن زۆر کار دژ بە  تورکیا  بکەن، بەڵام  گەر بخوازن  ئاگرەکە لەهەرێم بەدووربێت، دەتوانن  ئەوەی پێیان دەکرێت بیکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار